گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی گەریلاکانی لە شاخی کۆردینەى مەتینا بڵاوکردەوە – نوێکرایەوە -

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی ٥ی تەممووزی لە مەتینا بڵاوکردەوە. لەو چالاکییەدا ٤ داگیرکەر سزادران و ١ سەنگەری داگیرکەرانیش تێکشکێنرا.

لە راگەیاندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی ئەو چالاکییەوە لە ٦ی تەممووزدا هاتبوو:

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابووردا؛

لە ٥ی تەممووز و لە کاتژمێر ١٩:٠٠ دا لە  شاخی کۆردینە لە ناوچەى مەتینا لە دژی داگیرکەران چالاکیی چوونەسەر دوژمن ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا سەرەتا گورز لە سەنگەرێکی داگرکەران درا، کە ٤ داگیرکەری تیادا بوو و ٤ داگیرکەری ناو سەنگەرەکە سزادران و سەنگەرەکەش تێکشکێنرا. دوای ئەوەش سەنگەرەکەى تر کرایە ئامانج و گورزی لێدرا. هەروەها جبەخانەى داگیرکەران لەسەر شاخەکە تەقێنراوە. دوای چالاکییەکە لە کاتژمێر ٢١:٠٠ دا داگیرکەران کوژراوەکانیان بە کۆپتەر گواستەوە.

دوای چالاکییەکە لە کاتژمێر ٢٢:٣٠ بۆ ٢٣:٠٠ دا داگیرکەران هەوڵیاندا بە کۆپتەری سکۆرسکی پاشماوەی زیانەکانیان و کەلوپەلە تێکشکێنراوەکانیان کۆبکەنەوە، بەڵام لەلایەن هێزەکانمانەوە لە کۆپتەرەکان درا و بە ناچار لە ناوچەکە دوورکەوتنەوە".

ژ.ت