گەریلاکان لە چیاکانی کوردستان نەورۆزیان پیرۆزکرد

گەریلاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان نەورۆزیان لە چیائازادەکان بە هەڵپەڕکێ و دروشم پیرۆز کرد.

گەریلاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە چیا ئازادەکان نەورۆزی ٢٠٢٣یان بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆز کرد.

لە پیرۆزباییەکەی نەورۆزدا سەرەتا ئاگر کرایەوە و دواتر بە گۆڤەندی جیاجیا و هەروەها وتنەوەی دروشم نەرۆز پیرۆز کرا.

ئەمساڵیش لەبەرامبەر هەموو هێرشی دژوار و بێ پسانەوە، جارێکیتر گەریلاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە خواستی و ئیدعای ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ ئاگری نەورۆزیان گەش کرد.

هەروەها بە بەرزترین دەنگ و بە وتنەوەی دروشمەکانی ' بێ سەرۆک ژیان نابێت' ، 'ژن، ژیان، ئازادی' و 'نەورۆز پیرۆز بێت' نەورۆزی ٢٠٢٣یانکردە دیاری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

هـ . ب