گەریلاکی گەرمیانی هەپەگە: ئێمە ڕێگە نادەین کورد قڕ بکرێن

گەریلا هەپەگە بۆتان گەرمیانی سەرنجی ڕاكێشایە سەر هێرشەکانی داگیرکاری تورکیا وتی: ڕێگە نادەین گەلی کورد قڕ بکرێت.

لە هەرێمی ئاڤاشین، زاپ و مەتینا کە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە ٢٣ نیسانەوە بە بەردەوامی هێرشی دەکاتە سەر گەریلا بەرخودانێکی مێژووی بەرێوە دەبات و بەردەوامە. گەریلای هەپەگە بۆتان گەرمیانی لەسەر ئەو بەرخودانە قسەی کرد. گەرمیانی ئاماژەی بەوەدا کە داگیرکاری تورکیا هیچ سنورێکی نیە  هاوکات و ڕەخنەی لە حزبەکانی باشوری کوردستانیش گرت.

 

گەریلای هەپەگە گەرمیانی ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر حزبەکانی باشوری کوردستان ڕەوایەتی بە داگیرکاری تورکیا نەدەن تورکیا مومکین نیە بتوانی ئەو داگیرکاریە ڕەوا بکات. و گوتی:" با گەلەکەمان ئەوە باش بزانێت ئەوانەی لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا هاوکاری داگیرکاری تورکیا دەکەن ڕۆڵەی ئەم خاکە نین.  گەریلا کەرامەتی گەلی کورد دەپارێزێت. بەڵام هەندێک هێزی سیاسی هەڵدەستن و دادەنیش هەڕەشە لە گەریلا دەکەن، بەڵام بە هەموو کەس باش بزانێت پەکەکە  بۆ پاراستنی دەسکەوتی کوردان نرخی کوردان هەیە، دووژمن هەموو ڕۆژی چیاکانی  کوردستان بۆردومان دەکات و دارستانەکان دەسوتێنێت هەرچی دووژمنایەتی بێت بەرامبەر گەلی کورد دەیکەن، بەڵام گەریلا ئەو داگیرکاریە قەبوڵ ناکات، هەتا کۆتایش نرخەکانی کورد دەپارێزێت."

 

گەریلا ڕۆڵەی کوردستانن

گەریلا هەپەگە گەریمانی ئەوەشی بەبیر هێنایەوە کە گەلی کورد لە هەموو شوێنێکی کوردستان قوربانی گەورەی داوە و گوتی:" کوردان لە دژی هەموو جۆرە هێرشێک بەرخودان دەکەن، ئیستا هەڕەشە لەسەر دەسکەوتەکانی کوردان هەیە. ئایە سوپای تورکیا بۆچی دەیەوێت باشوری کوردستان داگیربکات؟ چونکە کورد وەک نەتەوە هێشتا بریاری خۆیان بەتەواوی نەداوە و بۆ مسۆگەر کردنی دەسکەوتەکانی خۆمان، دەوڵەتی تورکیا سود لەو بۆشایە وەر دەگرێت، بێگومان گەریلا نایەوێت تەنها یەک ماڵی کوردیش بۆردومان بکرێت و سروشتی کوردستان تاڵان بکرێت. دەوڵەتی تورک کوردان دەکوژێت و باشور داگیر دەکات، مافەکانی کوردان نا ناسێت. ئەوە تەنها لە دژی باشوری کوردستان نیە بەڵکو قڕکردنێکە لە دژی هەموو کوردانە، دەبێت هەموو کەسێک بەرخودانی مەتنیا، زاپ و ئاڤاشین بدینێت و گەریلایش ڕۆڵەی کوردستانە".

ڕ.ح