بەڕێز خدر، ھاوڵاتی بناری قەندیل وەک یەکێک لە ئەنجامدەرانی چالاکیەکە بە ئاژانسی ڕۆژنیوزی راگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک شکستی گەورەی ھێناوە لەبەرامبەر ھێز و ئیرادە و بەرخۆدان و خۆڕاگری، بۆیە دەستی کردووە بە بەکارھێنانی چەکی قەدەغەکراوی کیمیایی بۆ شاردنەوەی شکستەکانی.
ئەو هاوڵاتیەی بناری قەندیل وتیشی: دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەبەرچاوی جیھانەوە، پێچەوانەی ھەموو یاسا و نێودەوڵەتیەکان یاساکانی جەنگ پێشێل دەکات و چەکی قەدەغە کراوی کیمیایی بەکاردەھێنێت و ئەوانیش بێدەنگن لەئاست ئەو پێشێلکاریە.
خۆپیشاندەران داوایان لە خەڵکی ھەرچوار پارچەی کوردستان و ھەموو دامەزراوە نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد کە بەئەرکی ئەخلاقی و یاسایی خۆیان ھەستن و بەزووترین کات پێش لەوتاوانە دژە مرۆڤایەتیانە بگرن.
لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەچەکی کیمییای ھێرش دەکاتە سەر باشووری کوردستان و بەو ھۆیەوە چەندنین ھاوڵاتی مەدەنی شەهید و بریندار بوون.
ف.ق