هەدەپە: هێرشی سەر زمانی کوردی سیاسەتی قڕکردنە!

هەدەپە ئاماژەی بە دەسەڵاتی دەسەڵات کرد و وتی، " هێرشی دژی زمانی کوردی بۆ سیاسەتی قڕکردن گۆڕاوە."

دەرسیم داغ وتەبێژی کۆمسیۆنی چاودێریکردنی نەخشەڕێگای کوردی هەدەپە لەبارەی دوژمنایەتی حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە لەبەرانبەر زمانی کورد راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " بە سەدان ساڵە فشار و سیاسەتی تواندنەوە لەسەر زمانی کوردی بەردەوامە کە زمانێکی دێرینی ئەم خاکەیە. بە تایبەتی دوای ساڵی ٢٠١٥ سیاسەتی تواندنەوە گۆڕاوە بۆ سیاسەتی تواندنەوە. نمونەی هەرە بەرچاویش سیاسەتی فشار و قەدەغەی سەر زمان و کەلتوری کوردیە، کۆنسێرتی ئاینور دۆغان لە ناوچەی داریجای کۆجائەلی بە بیانەی ئەوەی شارەوانی ئاکاپە قەدەغەی کردووە، رێگەی پێنەکرا.

ئێمە سیاسەتی سانسور، قەدەغە، فشار و تواندنەوە لەسەر هەموو زمانەکان جگە لە تورکی، بە تایبەتی لەسەر کوردی و زمانەکانی دیکەی دەوڵەمەن کە خاوەن مێژوویەکی دێرینن قبوڵ ناکەین. ئەم عەقڵیەتەی قەدەغە و فشار کە لە شارەوانیەکانیش بڵاوبووەتەوە، پیشانی دەدات کە دۆخەکە زۆر مەترسیدارە.

لەم چوارچێوەیەدا لەدژی سیاسەتەکان کە بە شێوەیەکی سیستماتیک لەسەر زمانی کوردی پەیڕەو دەکرێت، بۆ ئەوەی هەموو زمانەکان بە شێوەیەکی ئازاد بەکاربهێنرێن، تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت."

ف.ق