ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر راگه‌یه‌نراوێكی نوسراوی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌و زانیارییانه خراونه‌ته‌ڕوو:
"سوپای توركی داگیركه‌ر بۆردومانێكی قورس بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا ئه‌نجامده‌دات. سوپای توركی داگیركه‌ر كه هیوای له‌سه‌ر ئه‌و بۆردومانه‌ن هه‌ڵچنیوه، تائێستا ئه‌نجامی به‌ده‌ستنه‌هێناوه. زانیارییه‌كان له‌سه‌ر هێرشه‌كان به‌م جۆره‌ن: كه هیچ زیانێك به‌ر هێزه‌كانمان نه‌كه‌وتووه.
7ی كانونی دووه‌م له نێوان كاتژمێر 16:20-17:30 له گۆڕه‌پانی قه‌ڵاتوكانی هه‌رێمی قه‌ندیل، گوندی شێخان دوو جار و گۆڕه‌پانی كۆزینه‌ش جارێك له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگییه‌وه بۆردومان كران.
8ی كانونی دووه‌م له كاتژمێر 15:30 له هه‌رێمی زاپ گۆڕه‌پانی كاركه‌ر به فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومان كرا.
9، 10 و 11ی كانونی دووه‌م له هه‌رێمی زاپ گۆڕه‌پانی گوندی فڵه‌ها، شاخی جودی و شاخی ئامێدی به فڕۆكه‌ی جه‌نگی شه‌ش جار بۆردومان كران.
9ی كانونی دووه‌م له 14:10 خوله‌كدا له هه‌رێمی خواكورك گۆڕه‌پانی گۆشینه له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگیه‌وه بۆردومان كرا.
9ی كانونی دووه‌م له نێوان 13:00- 14:00دا له هه‌رێمی زاپ گۆڕه‌پانه‌كانی كاركه‌ر و ساجا له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگیه‌وه بۆردومان كران.
10ی كانونی دووه‌م له كاتژمێر 10:00 و 11ی كانونی دووه‌م له كاتژمێر له نێوان 9:00 – 9:30دا له هه‌رێمی مه‌تینا گۆڕه‌پانی شاخی هه‌كاری 3 جار به فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومان كران.
10ی كانونی دووه‌م له سه‌عات 10:00دا له هه‌رێمی زاپ شاخی شه‌هید شاهین له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگیه‌وه بۆردومان كرا.
12ی كانونی دووه‌م له كاتژمێر 10:16 له هه‌رێمی زاپ گۆڕه‌پانی گوندی فڵه‌ها و گۆڕه‌پانی شاخی به‌هار له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگیه‌وه دوو جار بۆردومان كران.
12ی كانونی دووه‌م له نێوان 10:30-11:00دا له هه‌رێمی خواكورك ده‌وروبه‌ری ئاوی لۆلان به فڕۆكه‌ی جه‌نگی دوو جار بۆردومان كرا.
12ی كانونی دووه‌م له كاتژمێر 9:00 له هه‌رێمی زاپ گۆڕه‌پانی كونیشكا به فڕۆكه‌ی جه‌نگی دوو جار بۆردومان كرا.
9ی كانونی دووه‌م له نێوان 14:30- 17:30 دا و 10ی كانونی دووه‌م كاتژمێر له نێوان 17:00- 18:00 دا له هه‌رێمی زاپ گۆڕه‌پانه‌كانی گوندی فڵه‌ها، شاخی جودی، دۆڵی سه‌وز و شه‌هید شیلان له‌لایه‌ن بنكه‌سه‌ربازیه‌كانی سه‌ر سنوره‌وه تۆپباران كران.
5ی كانونی دووه‌م له كاتژمێر نێوان 19:45- 21:30 و 8ی كانونی دووه‌م كاتژمێر له نێوان 18:45- 22:00 دا له هه‌رێمی ئاڤاشین له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی مه‌رڤانوسی هه‌لیكۆپته‌ر سوڕانه‌وه.
9ی كانونی دووه‌م له نێوان 19:20- 20:00دا له هه‌رێمی ئاڤاشین له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی باسیا و مام ره‌شۆ هه‌لیكۆپته‌ر سوڕانه‌وه".
هـ . ب