هەڵکوتانە سەر ماڵان لە قۆسەری مێردین؛ بەلانیکەمەوە ٦ کەس دەستگیرکران

هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی تورک لە ناوچەی قۆسەری مێردین هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و بەلانیکەمەوە ٦ کەسیان دەستگیرکرد.

هەڵکوتانی هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ماڵی هاووڵاتییان، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک لە مێردین، ئەنجام دراوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و کەلوپەلی ناو ماڵەکانیان تێک و پێکدا و کردەوەی تیرۆریستانە و تۆقێنەرانەیان بەرامبەر بە هاووڵاتییان ئەنجامدا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، حەمید کورگا، سەلما ئیشک، ئومێد دامار، ئەرداڵ چام، حەلیم توتماز و ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانیی هەدەپە بەدرخان شەران، لەو هەڵکوتانەدا دەستگیرکراون.

ژ.ت