هەپەگە: ٢ داگیرکەر سزادران و مۆبێسێک تێکشكێنرا

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە گۆڕەپانی ئەرموشێی خواکورک لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکی ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٢ داگیرکەر سزادران. لە مەتیناش سیستمێکی کامیرای مۆبێس تێکشکێنرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:-

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆسدا:-

١٦ی تشرینی دووەم لە گۆڕەپانی ئەرموشێی خواکورک بۆ ماوەیەک دوژمنیان چاودێری کرد و دواتر بە ڕێبازی سابۆتاژ لە دوژمنیان دا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا لانیکەم ٢ داگیرکەر سزادران.

سوپای داگیرکەری تورک دوای چالاکیەکە لە گۆڕەپانی شەهید بێریتان، شەهید ئەحمەد و گردی قاڕەمان دەستیان بە ئۆپەڕاسیۆنێکی فراوان کرد. سوپای داگیرکەری تورک هەرێمەکەی بۆردومان کرد. لە نێوان داگیرکەران و هیزەکانماندا شەڕ بەردەوامە. زانیاری زیاتر دواتر بۆ ڕای گشتی بڵاودەکرێتەوە.

٢١ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٥:٠٠ لە گۆڕەپانی کۆردینەی هەرێمی مەتینا، سیستمێکی کامێرای مۆبێس کە داگیرکەران جێگیریان کردبوو تێکشکێنرا.

٢٠ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٨:١٥ گوندی گوزێی گارە و ٢٢ی تشرینی دووەم دەوروبەری گوندی کانیسارکێ بە فڕۆکە بۆردومانکران.

٢٢ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٢٢:٠٠ – ٢٣:٠٠ لە گۆڕەپانی مەرڤانۆسی ئاڤاشین هەلیکۆپتەرەکان دەستیان بە جووڵە کرد.

٢٢ و ٢٣ی تشرینی دووەم سوپای داگیرکەری تورک لە بارەگاکانی سەر سنورەوە بە ئۆبۆس گۆڕەپانی چەمچۆ و ڕێنچبراخای زاپیان تۆپباران کرد."

ف.ق