هەپەگە: ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران

چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بۆ سڵاوکردن لە ساڵیادی ٤٤ەمینی دامەزراندنی پەکەکە بەردەوامن. لە چالاکییەکاندا ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، ٢ی دیکەش برینداربوون.

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەوبارەوە بەم جۆرەیە:

"لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا ٥ داگیرکەر سزادراون، ٢ داگیرکەریش برینداربوو.

سوپای تورکی داگیرکەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ٨ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و ٣ جاریش بە چەکی کیمیایی بۆردومان کردووە. هاوکات ٥ جار بە فڕۆکەی شەڕ، ١٠ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و بەدەیان جاریش بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومانی ئەنجامداوە.

زانیاری بەرفراوان لەسەر چالاکی و هێرشەکان بەمجۆرەیە:

لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس:

٢٤ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٠:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا، تیمە گەڕۆکەکانمان ٢ جار بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا. لە ئەنجامدا لانیکەم ٣ داگیرکەر سزادران.

٢٤ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٩:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس گورزیان لە داگیرکەراندا.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێریی شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابوردا؛

٢٤ی تشرینی دووەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی هێزەکانمان گروپێکی داگیرکەرانیان خستە ژێر چاودێرییەوە. تیمە گەڕۆکەکانمان کاتژمێر ٠٩:٣٠ بۆسەیان بۆ داگیرکەران نایەوە و لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادرا، ٢ داگیرکەریش برینداربوون.

٢٤ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٠:٣٠ و ١٢:٣٠ تیمە گەڕۆکەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ٢ جار بە چەکی قورس لەداگیرکەرانیاندا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی:

٢٤ی تشرینی دووەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی سەنگەرەکانی شەر لە شاخی شەهید چەکدار ٣ جار و لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیداش سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات ٥ جار بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان کران.

٢٤ی تشرینی دووەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات ٣ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

٢٤ی تشرینی دووەم گۆڕەپانەکانی سەری مەتینا و گۆلکا لە هەرێمی مەتینا و گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی ٥ جار بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

٢٤ی تشرینی دووەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی کوڕەژارۆ و شاخی جودی ١٠ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.

٢٤ی تشرینی دووەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی چەمچۆ، سیدا، شاخی جودی و شاخی ئێف ئێم بە دەیان جار بە کاتیوشا و چەکی قورس بۆردومان کران".

هـ . ب