هەپەگە: داگیرکەرێک سزادرا، تیلسکۆپێک لەناوبرا

لە چالاکییەکانی تیمە گەڕۆکەکانی گەریلادا سەربازێکی تورکی داگیرکەر سزادرا، تیلسکۆپێک لەناوبرا و گورز لە کەرەڤانەیەک وەشێنرا.

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"لە چالاکی تیمە گەڕۆکەکانماندا داگیرکەرێک سزادرا، تیلسکۆپێک لەناوبرا و گورز لە کەرەڤانەیەک وەشێنرا.

سوپای تورکی داگیرکەر سەنگەرەکانی بەرخودانی ١٢ جار بە چەکی کیمیایی، ٧ جار بە فڕۆکەی شەڕ و بە دەیان جاریش بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کرد.

زانیاری بەرفراوان لە بارەی چالاکی و هێرشەکان بەم جۆرەیە:

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛

٢٢ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٠:٠٠ لە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی تیلسکۆپێک کە داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی بەرخودانی گریلا لە نزیک گوندی سیدا جێگیریان کردبوو، لە لایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە لەناوبرا.

٢٢ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٥:٠٠ لە ناحیەی شێلادزێی ناوجەی ئامێدی، تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە نزیک گوندی سیدایان دا.

٢٢ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٦:٤٠ لە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی تیمە گەڕۆکەکانمان لە ناو گروپێک لە داگیرکەران لە نزیک گۆڕەپانی چەمچۆ بە تایبەتی لە داگیرکەرێکیاندا و داگیرکەرەکەیان سزادا.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابوردا؛

٢٢ی کانونی دووەم کاتژمێر ٢٢:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم تیمە گەرۆکەکانمان گورزیان لە کەرەڤانەیەک وەشاند.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغە؛

٢٢ی کانونی دووەم لە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە دەوروبەری گۆڕەپانی چەمچۆ ١٢ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

٢٢ی کانونی دووەم دەوروبەری چەمی لۆلان لە خواکورک، سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە گۆڕەپانی چەچمۆی ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی ٧ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

٢٢ی کانونی دووەم گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی و سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە دەوروبەری گۆڕەپانی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ئامێدی بە دەیان جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".

هـ . ب