هەپەگە دیمەنی چالاکی هێزەکانی گەریلای لەدژی ئۆتۆمبێڵێکی سەربازی بڵاوکردەوە

گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکیەکی هێزەکانی گەریلای بڵاوکردەوە کە لە حەفتانین لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەنجامدیانداوە.

هێزەکانی گەریلا لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری جەنگی خابوردا، ئۆتۆمبێڵێکی سەربازی جۆری ڕەئۆی سوپای داگیرکەری تورکیان کردووەتە ئامانج.

لەمبارەیەوە ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"٢٧ی تەموز کاتژمێر ١٠:٠٠ لە گۆڕەپانی شەهید کەنداڵ لەنێوان گەروی داوەتیێ و گردی شەهید ڕێناس، کاتێک کە ئۆتۆمبێڵی سەربازی جۆری ڕەئۆی سوپای داگیرکەری تورک تێدەپەڕی، هێزەکانمان چاودێریان کرد و دواتر چالاکیان لەدژی ئۆتۆمبێڵەکە ئەنجامدا."

ف.ق