ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی چالاکیی هێزەکانی گەریلا و هێرشە داگیرکەرییەکانەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا هاتووە:
"هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی شەهید دەلال لە ٨ی حوزەیران و لە کاتژمێر ٢٣:٤٥ دا لە ناوچەى مەتینا لە ئاسمانەوە داگیرکەرانی سەر شاخی ئازاد-یان کردە ئامانج و لێیاندان و چالاکییەکە سەرکەوتوانە بەڕێوەچوو.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس دا:
لە ٧ی حوزەیران لە کاتژمێر ١٦:٠٠ دا لە ناوچەی خواکورک لە دژی داگیرکەران لە سەر شاخی لێلکان چالاکییەک ئەنجامدرا. کاتێک داگیرکەران لە دەوری یەک کۆبووونەوە لێیاندرا و بەلانیکەمەوە سەربازێک سزا درا.
لە ٧ی حوزەیران لە ناوچەى ئاڤاشین داگیرکەران لە دۆڵی بانستا بەرەو ناوچەى وەرخەل دەڕۆیشتن و لەلایەن هێزەکانی گەریلا خرانە ژێر چادێری و لە ٨ی حوزەیران لە کاتژمێر ٠٧:٠٠ دا بە شێوازی سابوتاژ ٣ جار لێیاندرا. ژمارەی داگیرکەرە سزادراوەکان و بریندارەکان روون نەبووەتەوە.
لە ٧ی حوزەیران لە کاتژمێر ١٥:٠٠ دا لە ناوچەى ئاڤاشین لە دژی داگیرکەران، کە هەوڵیاندەدا بڕۆنە ناو تونێلەکانی ناوچەى وەرخەل چالاکی ئەنجامدرا. بە لێدانی بەهێز دا ٢ داگیرکەر سزادران. هەر لەو ناوچەیەدا لە کیلیس لە داگیرکران درا، بەڵام ژمارەی داگیرکەرە سزادراوەکان روون نەبوویەوە.
لە ٧ی حوزەیران لە ناوچەى وەرخەل بە چەکی قورس و کەسی لە داگیرکەران درا.
لە ٧ی حوزەیران لە کاتژمێر ١٩:٣٠ دا لە ناوچەى وەرخەل لە دژی داگیرکەران لە کیلیسە بە شێوازی سابوتاژ چالاکی ئەنجامدرا.
لە ٩ی حوزەیران و لەکاتژمێر ٠٣:٣٠ لە دژی داگیرکەران، کە هەوڵیاندەدا بڕۆنە ناو تونێلەکانی شەڕ لە ناوچەى وەرخەل لە ئاڤاشین چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا بە چەکی کەسی ٣ داگیرکەر سزادران. لە کاتژمێر ٠٣:٤٠ دا لە دژی داگیرکەران، کە لە بەردەم سەنگەرێکی شەڕدا کۆبوو بوونەوە بە شێوازی سابوتاژ ٢ جار چالاکی ئەنجامدرا. لەوێدا داگیرکەرێک سزادرا و ٢ داگیرکەری تر بریندار بوون. لە کاتژمێر ٠٤:١٠ دا لە دژی داگیرکەران کە لە بەردەم سەنگەرێکی شەڕدا کۆبوونەوە چالاکی ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا هێزەکانمان چوونە سەر داگیرکەران و ٦ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێکیش بریندار بوو.
لە ٩ی حوزەیران و لە بەرەبەیاندا لە دژی داگیرکەران، کە دەیانخواست بڕۆنە ناو تونێلێکی شەڕ، لە ناوچەى وەرخەل بە چەکی کەسی و نیوە ئۆتۆماتیک چالاکی ئەنجامدرا. شەڕی قورس و چڕ لەو ناوچەیەدا بەردەوامە.
لە هێرشە ئاسمانیەکاندا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشت
سوپای تورکی داگیرکەر بە کۆپتەر و فڕۆکەى جەنگی هێرش دەکاتە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.
زانیاریی بەرفراوان لەبارەی هێرشە ئاسمانییەکانەوە:
لە ٨ی حوزەیران لە کاتژمێر ١١:٠٠ دا ناوچەى گارە و ئەشکەوتەکانی سەر چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک، ٢ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومانکران.
لە ٨ی حوزەیران لە کاتژمێر ٠٠:٠٠ بۆ ٠٠:٢٠ دا لە ناوچەى شەکیف لە خواکورک کۆپتەرە جەنگییەکان هێرش و بۆردومانیان ئەنجامدا.
لە ٨ی حوزەیران لە کاتژمێر ١٨:٣٠ دا ناوچەى وەرخەلی ئاڤاشین لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومان کرا.
لە ٨ی حوزەیران لە کاتژمیر ٢٢:٤٠ بۆ ٠٠:٠٠ ناوچەکانی وەرخەل، دۆڵی ماران، دۆڵی کۆنفرانس، مام رەشۆ و مەرڤانۆس لە ئاڤاشین لەلایەن کۆپتەرە هێرشبەرەکانەوە بۆردومانکرا.
لە ٨ی حوزەیران لە کاتژمێر ٢٣:٠٠ بۆ ٠٠:٠٠ ناوچەی جیلۆی بچووک لە زاپ بە فڕۆکەى جەنگی بۆردومانکرا.
لە بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشت".
ژ.ت