هەپەگە: شەهیدانمان مسۆگەری دوارۆژی ئازادمانن

هەپەگە یادی ٣ گەریلای شەهیدی کردەوە و وتی، " هاوڕێکانمان ئاگر، بۆتان، ئیسماعیل بوون بە مسۆگەری دوارۆژی شکۆدار و ئازادی گەلەکەمان."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەهیدبوونی ٣ گەریلا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەشێکی ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"١٠ی نیسانی ٢٠١٦ لە گۆڕەپانی خیزانی بەدلیس لە ئۆپەڕاسیۆنی سوپای داگیرکەری تورکدا هاوڕێکانمان ئاگر و بۆتان کە هەوڵیاندا لە ناوچەکە بچنە دەرەوە شەهید بوون.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: ئاگر سۆزدار

ناو و پاشناو: یەتیش تۆپ

شوێنی لەدایکبوون: بەدلیس

داوک و باوک: ساڵیحە و ئایدن

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٠ی نیسانی ٢٠١٦ / گارزان

*

ناسناو: بۆتان گارزان

ناو و پاشناو: بارش تاباک

شوێنی لەدایکبوون: بەدلیس

دایک و باوک: مەقبولە و وەیسی

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٠ی نیسانی ٢٠١٦ / گارزان

هەپەگە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەنراوەکەیدا باسی لە شەهیدبوونی گەریلایەکی دیکە کرد و وتی، " لە مانگی کانونی دووەمی ٢٠١٧دا لە ئەرزەرۆم لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەری تورکدا هاوڕێیەکمان بە ناوی ئیسماعیل شەهید بوو. هاوڕێمان ئیسماعیل بە حەقڵیەتی شۆڕشی کوردستان و شۆڕشی گەنجان بەشداری لە ریزەکانی تێکۆشاندا کرد و تاوەکو کۆتایی ئەرکی پێشەنگایەتی خۆی جێبەجێ کرد. لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا یادی دەکەینەوە.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: ئیسماعیل پەری

ناو و پاشناو: موراد بۆزتەکین

شوێنی لەدایکبوون: بەدلیس

ناوی دایک و باوک: -

کات و شوێنی شەهیدبوون: کانونی دووەمی ٢٠١٧ / ئەرزەرۆم

هەگەپە وێرای ئەوەی باسی لە خەبات و تێکۆشانی هەرسێ شەهیدەکەی لە ریزەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا کردووە، هەروەها وتی، " هاوڕێکانمان ئاگر، بۆتان و ئیسماعیل بە بەشداریان لەنێو ریزەکانی پەکەکەدا کە لە کوردستان ناوی ژیانی نوێیە، بۆ مسۆگەرکردنی حەسرەتی ئازادی گەلەکەمان تێکۆشانیان کرد و لەم ڕێگەیەدا شەهیدبوون و بوون بە مسۆگەری دوارۆژی شکۆدار و ئازاد بۆ گەلەکەمان. سەرەتا سەرەخۆشی لە خانەوادەی هێژار هەر سێ هاوڕێمان و خەڵکی بەدلیس و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین."

ف.ق