هەپەگە: سوپای تورک هیچ کاتێک ناتوانێت تێکشکانەکەی بشارێتەوە

هەپەگە رایگەیاند، دەوڵەتی تورک ناچار بووە لە زۆر هەرێم بکشێتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەواڵی درۆ بڵاودەکاتەوە کە گوایە زۆر ئەشکەوتیان رووخاندووە و وتی، " سوپای تورک هیچ کاتێک ناتوانێت تێکشکانەکەی بشارێتەوە."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی هەواڵە ناڕاست و شەڕی دەرۆنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:-

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"٧ مانگ بەسەر ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری دەوڵەتی داگیرکەری تورک تێپەڕی کە لە ٢٣ی نیساندا بە پرۆپاگەندەیەکی گەورەوە دەستیپێکردبوو. سوپای تورک لەم ماوەیەدا هەموو هێزێکی خۆی بەکارهێنا، بە هەموو جۆرە تەکنیکێک، بێسنور، هەموو رۆژێک، هەرێمەکانی پاراستنی میدیای بۆردومان کرد و بە سەدان جار چەکی کیمیایی بەکارهێنا. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەموو حسابەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە بەرانبەر ئیرادەی پۆڵایینی ئاپۆیی تێکچوون و سوپای داگیرکەر جارێکی دیکە تێکشکا.

بۆ ئەوەی تێکشکانی سوپای داگیرکەری و هەڵوەشانی رژێمی فاشیست بشاردرێتەوە، میدیای شەڕی تایبەتی تورک لەم رۆژانەی دواییدا بە پرۆپاگاندەیەکی گەورەوە درۆ بڵاودەکاتەوە. بەڵام ئەو بەناو بەڵگانەی کە بڵاوی دەکەنەوە و سینارۆیەکانیان بە تەواوی ئاشکران و بە تەنها بۆ هەڵخەڵەتاندنە. سوپای داگیرکەر زانی کە گورزی گەورەتری بەردەکەوێت لە وەرخەلێ، تابوری عەرەبان و گردی کارتالی ئاڤاشین و بۆیەش لەو ناوچانە کشایەوە. لەگەڵ ئەوەشدا بە درۆکانی بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەشکەوتەکانیان هەڵوەشاندووەتەوە و لەناویان بردوون.

درۆی ئۆپەڕاسیۆنی میت

لە هەرێمی سەرحەد دوو کەس بە ناوەکانی مەزلۆم (ئەمرا ئادیگوزەل) و (سارسینا (پەروین ئارسالان) کە ٣٠ی تشرینی یەکەم خیانەتیان کرد و تەسلیمی دەوڵەتی تورک بوون، تەسلیمبوونیان وەک ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتووی میت پیشاندرا. هەم ئەو زانیاریانەی لەبارەی ئەوانەوە و هەم زانیاری لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکەی میت، بە تەمامی درۆیە.

هەواڵ شەڕی دەرۆنی

هەروەها هەموو رۆژێک لەسەر دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی داگیرکەری لە هەرێمێکی جیاوازی باکوری کوردستان لەدژی گەریلا پرۆپاگاندەیەکی گەورە بڵاو دەکرێتەوە. لە لایەکی دیکەوە ئەو درۆیەی کە دەڵێن ' لە باکور هیچ گەریلایەک نەماوە' دووبارە دەکەنەوە و لەلایەکی دیکەوە بە بەشداری دەیان هەزار سەرباز بە سەدان ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدرێت. ئەوەش ئاشکرای دەکات کە دەوڵەتی تورک هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەهێناوە. لەبەرئەوەش ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکان بە پرۆپاگاندەیەکی گەورەوە بڵاودەکاتەوە و ئاشکرای ناکات کە کەی ئۆپەراسیۆنەکان کۆتاییان پێهاتووە.

هەروەها ناو بە ناو ناوی هاوڕێکانمان بڵاودەکاتەوە و بە هەواڵی درۆی شەڕی دەرۆنی بانگەشەی ئەوە دەکات کە هەڤاڵانمان شەهیدکراون. بەم شێوەیە هەوڵ دەدات، هەم گەلەکەمان و هەم خانەوادەی هەڤاڵانمان بێمۆڕاڵ بکات و هەستی نەتەوەپەرستی لە لای هەندێک کەس لە تورکیا بەهێز بکات. هەروەک چۆن ناتوانرێت بەری رۆناکی رۆژ بگیرێت، درۆکانی دەوڵەتی تورکیش لە بەرانبەر تینی رۆژ وەک سەهۆڵ دەتوێنەوە. لەبەرئەوەش پێویستە گەلە وڵاتپارێزەکەمان، رای گشتی دیموکرتی تورکیا، بە پرۆپاگەندەی شەڕی تایبەتی رژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە هەڵنەخەڵەتێن. لەبەرئەوەش هەرچەند سیناریۆ و درۆ بڵاوبکەنەوە، سوپای تورک ناتوانێت تێکچوونی خۆی لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بشارێتەوە."

هێرشەکان لە ڕێگەی ئۆبۆس و هاوەن

لە بەردەوامی راگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:-

"١ی کانونی یەکەم لە بارەگاکانی سەر سنورەوە بە ئۆبۆس و هاوەن، گۆڕەپانی قاشوریای هەرێمی مەتینا تۆپباران کرا.

لە ١ و ٣ی کانونی یەکەمدا سوپای داگیرکەری تورک، گردی جوودی، شەهید شاهان، چەمچۆ و ڕێنچپتاخای هەرێمی زاپی بە فڕۆکەی جەنگی و بارەگاکانی سەر سنورەوە بۆردومان و تۆپباران کرد."

ف.ق