هەپەگە: سوپای تورکی داگیرکەر ٢٨ جار هێرشی ئەنجامدا

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند کە سوپای تورکی داگیرکەر ٢٦ی ئادار ٢٨ جار هێرشی کردووەتە سەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی گەریلا.

لە راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا لەبارەی هێرشەکانی ٢٦ی ئادارەوە ئەم زانیارییە دراوە:

زانیاری بەرفراوان لەسەر هێرشەکانی داگیرکەران بەم جۆرەیە:

٢٦ی ئادار گۆڕەپانی شاخی ئۆرتێی مەتینا بە فڕۆکەی شەڕ سێ جار بۆردومان کرا.

٢٦ی ئادار لە مەتینا گۆڕەپانی شاخی ئۆرتێ، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە گۆڕەپانەکانی چەمچۆ و سیدا ٢٥ جار بە کاتیوشا و چەکی قورس بۆردومان کران".

هـ . ب