هەپەگە یادی شەهیدانی حەفتانینی بەڕێزەوە کردەوە

هەپەگە یادی ٣ گەریلای کردەوە کە لە ساڵی ٢٠١٥دا لە حەفتانین شەهید بوون و وتی، "بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە تێکۆشانی شەهیدە قاڕەمانەکانمان بێگۆمان دەگاتە سەرکەوتن."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەنراوێکدا یادی سێ شەهیدی کردەوە کە لە ساڵی ٢٠١٥دا لە حەفتانین شەهید بوون.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"دەوڵەتی قڕکەری تورک کە لە بەرانبەر راستی تێکۆشانی ئازادی کوردستان تێکچووە، بۆ ئەوەی تێکچوونەکەی بشارێتەوە و قەڕەبووی بکاتەوە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە دەستی بە هێرشێک کردووە. سیستمی قڕکەر لە ڕێگەی ئەو هێرشانەوە دەیەوێت هیواکانی ئازادی گەکەلەمان لەناوببات و چۆک بە گەلەکەمان و تەڤگەرەکەمان دابدات. لە بەرانبەر هێرشەکانی دوژمندا، گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە بەرپرسیاری مێژوویی بە بەرخۆدانی داستانی تێدەکۆشن. لەو قۆناغەی بەرخۆدانی مێژووییدا هاوڕێکانمان تێکۆشەر، دلبرین و رزگار بە قاڕەمانێتی شەریان کرد و شەهید بوون.

زانیاریەکان لەبارەی ناسنامەی شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: تێکۆشەر وان

ناو و پاشناو: فەرهاد ئوزومجوئۆغلۆ

شوێنی لەدایکبوون: وان

دایک و باوک؛ گولسوم و جەمیل

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢١ی ئابی ٢٠١٥ / حەفتانین

*

ناسناو: دلبرین جۆلەمێرگ

ناو و پاشناو: ئەرجان گولسەڤەن

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

دایک و باوک؛ سونگول و رەمەزان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢١ی ئابی ٢٠١٥ / حەفتانین

*

ناسناو: رزگار ئاگر

ناو و پاشناو: جونەید باران

شوێنی لەدایکبوون: ئاگری

دایک و باوک؛ کیافەت و مەولود

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢١ی ئابی ٢٠١٥ / حەفتانین

*****

هاوڕێ تێکۆشەر بوو بە فەرماندەیەکی نەمری حەفتانین

 

هاوڕێ دلبرین بوو بە گەریلایەکی نمونەیی

 

هاوڕێ ڕزگار پێوانەکانی پارتەکەمان کردە بناغەی ژیان

لە کۆتاییدا هەپەگە رایگەیاند، هاوڕێکانمان تێکۆشەر، دلبرین و رزگار لەدژی هەر جۆرە هێرشێکی دوژمن لەبەرانبەر مرۆڤایەتی، بۆ ئازادی وڵاتەکەمان کوردستان جەستەی خۆیان کردە قەڵغان و لەم رێگەیەدا شەهید بوون. سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هاوڕێ شەهیدەکانمان تێکۆشەر، دلبرین و رزگار و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە تێکۆشانی شەهیدە قاڕەمانەکانمان بێگۆمان دەگاتە سەرکەوتن."

ف.ق