هێزەکانی ئێران گەنجێکی کوردیان کوشت، گەل ئاگری لە خاڵێکی پشکنین بەردا

هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان دوای ئەشکەنجە گەنجێکی کوردیان کوشت. لەکاردانەوەی ئەو کردەوە دڕندانەدا گەل ئاگریان لە خاڵێکی پشکنین بەردا.

ئێوارەی ٢٢ی ئادار بێهزاد عەزیزی تەمەن ١٩ ساڵ کە خەڵکی گوندی دەرگاشێخانی بانەیە لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتەوە لە خاڵێکی پشکنین راگیرا و ئەشکەنجەدرا.

بێهزاد عەزیزی بەرامبەر بەو ئەشکەنجەدانە وەستایەوە، بەڵام لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتەوە تەقەی لێکرا و کوژرا. خەڵکی بانە روویان کردە شوێنی روداوەکە و ئاگریان لەو خاڵی پشکنینە بەردا.

تەرمی بێهزاد عەزیزی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی لە بانە، بنەماڵە و کەسوکاری گەنجە کوژراوەکەش لەبەردەم نەخۆشخانە کۆبوونەوە.

هـ . ب