جاشەکان لە جوودی دارستانەکان دەبڕنەوە

دەوڵەتی تورک لە جوودی دەستی بە تاڵانکردنی سروشتی کوردستان کردووە.

لە ٢ ساڵی رابردوودا لە چیای جوودی شڕنەخ بڕینی دارەکان بێوەستان بەردەوامە.

بڕینی دارەکان بۆ دروستکردنی بارەگا سەربازیەکانە. دوایین جار لە گۆڕەپانی گوندی گوندکێ رەمۆ کە لە ساڵی ١٩٩٢ بە زۆر چۆڵکرا. جاشەکان داری بایەم و بەڕوو دەبڕنەوە. لە هەمان هەرێم دارەکان وشکدەکەنەوە.

گوندنشینان کە نەیانویست ناوی خۆیان ئاشکرا بکەن، رایانگەیاند، هەفتەی رابردوو جاشەکانی سێگرکێی قلەبان داری سەد ساڵەیان بڕیوەتەوە. گوندنشینان داوایان کرد تاڵانکردنی دارستانەکان بوەستێنرێت.

پیشتریش لە بەستا و چیای نمێژ داراستانەکان تاڵانکران.

ف.ق