جەردەوانەکان لە بەستا داری تەمەن سەدان ساڵ دەبڕنەوە

ئەمجارە دارستانەکانی کوردستان لەسەر دەستی جەردەوان و جاشەکان لە ناوچەى بەستای لە نێوان شرنەخ و سێرت دەبڕدرێنەوە. جاش و جەردەوانەکان لە لە بەستا داری تەمەن سەدان ساڵ دەبڕنەوە.

دارستانەکانی بەستا ماوەى چەند مانگێکە بە بێ راوەستان دەبڕدرێنەوە و تاڵان دەکرێن. دار بەڕووەکانی ناوچەى سێرێ رێ، کە تەمەنیان سەدان ساڵ دەبێت لەلایەن جەردەوانەکانەوە دەبڕدرێنەوە. لە سەرەتای هاوینەوە تاوەکو ئێستا لە بەستا زیاتر لە ١٠٠ هەزار دار بڕاونەتەوە، یان سوتێنراون.

بەپێی ئەو ڤیدیۆ و وێنانەى گەیشتوونەتە ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا (MA) ئەوە دەبینرێت، کە جەردەوانەکان داری تەمەن سەدان ساڵ دەبڕنەوە.

ئەو ناوچانە، کە بارهەڵگر ناتوانێت بڕوات بۆیان، دارەکانی لە تراکتۆر بار دەکرێن و لە چەند شوێنی جیاجیا کۆدەکرێنەوە و لەوێ لە  بارهەڵگرەکان و لۆرییەکانیان بار دەکرێن و دەیانبەن بۆ شارە جیاجیاکان.  

ئەو تاڵانی و کاولکارییە لە ژێر چاودێریی بەڕێوەبەرایەتیی دارستانەکانی شرنەخ دا بەڕێوەدەچێت.

ژ.ت