خانەوادەکانی رۆبۆسکی لە رۆژی جەژندا سەردانی گۆڕستانیان کرد

خزم و خانەوادەی قوڕبانیانی رۆبۆسکی لە رۆژی جەژنی قوڕباندا سەردانی گۆڕی ڕۆڵەکانیان کرد کە لە کانونی یەکەمی ٢٠١١دا لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورکەوە کوژران.

فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠١١ لە ناوچەی قلەبانی شڕنەخ لە گوندی رۆبۆسکی ٣٤ گەنجی کوردیان کۆمەڵکوژ کرد کە ١٩ کەسیان منداڵ بوون.

خزم و کەسوکاری قوربانیان لە رۆژی جەژندا سەردانی گۆڕی ڕۆڵەکانیان کرد.

فەرهاد ئەنجو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی هەدەپە لە گۆڕستانەکەی رۆبۆسکی قسەی کرد و وتی، "بەیانیەکی دیکەی جەژنە و دایکانی رۆۆبۆسکی لەسەر گۆڕی رۆڵەکانیان دەگرین."

لە ناوچەی گەڤەڕی جۆلەمێرگیش رێکخستنی هەدەپە سەردانی گۆڕستانی کرد لە گەڕەکی ئۆرمان و باژێرگە.

سەعید دەدە پەرلەمانتاری هەدەپەی جۆلەمێرگ، بەڕێوەبەرانی پارتەکە، ئەندامانی دایکانی ئاشتی و خانەوادەکان بەشداریان کرد.

لە سەردانەکەدا سەرەتا سەردانی گۆڕی سولەیمان ئاسو کرا کە لەگەڵ ٣٣ هاوڕێی خۆی لە پرسوس لە هێرشێکدا کوژران.

سەعید دەدە پەرلەمانتاری هەدەپە لەوێ رایگەیاند، ٦ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی پرسوس تێپەڕی، بەڵام تاوەکو ئێستا کەس دادگایی نەکراوە.

سەعید دەدە باسی ئەوەی کرد، کێ ئەو کۆمەڵکوژیەی ئەنجامدابێت، پێویستە بزانێت نەک ٦ ساڵ ٦٠٠ ساڵی دیکەش حسابی لێدەپرسینەوە.

ف.ق