خانەوادەی شەنیاشار ٣١٢ رۆژە بۆ دادپەروەری چالاکی ئیشکگری بەڕێوەدەبەن

خانەوادەی شەنیاشار داوای لە داواکاری کۆماری روحا کرد کە هەموو بەرپرسیارێتیەکە لەسەر شانی ئەوانە.

ئەمینە شەنیاشار، کە هاوسەرەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە لایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پرسوسی رحا کۆمەڵکوژکران،  لە بەردەم دادگای رحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی چالاکیی ئێشکگری بۆ دادپەوەرییان لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ەوە دەستی پێکردووە.

لە ٣١٢مین رۆژی چالاکیەکەدا خانەوادەی شەنیاشار چووە بەردەم باڵەخانەی دادگای روحا و تویتێکیشی بڵاوکردەوە.

تویتەکە بەم شێوەیەیە:

"ئوندەر یەنیچەری داواکاری کۆماری روحا و ئەکیبەکەی، لە جیاتی ئەوەی یاسا جێبەجێ بکەن، فەرمانەکان جێبەجێ دەکەن. هەموو بەرپرسیارێتیەکە لەسەر شانی ئەوانە. ئەوانی ئەمڕۆ فەرمانیان پێدەکەن، سبەینێ دەڵێن، پرسیاریان لە ئێمە نەکردووە!

ف.ق