کەجەکە: ئەوانەی شوکری سەرحەتیان کوشت سزا دەدرێن

هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە دەربارەی شوکری سەرحەد راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی "ئەوانەی هێرشیان کردووەتە سەر، بێگومان سزا دەدرێن"

هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی:"هەڤاڵمان شوکری سەرحەد، کە هەموو تەمەنی بۆ ئازادی سەرف کردووە و ئەندامی کۆمیتەی کەسوکاری شەهیدان بووە لە باشوری کوردستان، ئێمە بە ڕێزەوە یادی هەڤاڵە شەهیدەکەمان دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین کە ئەو کەسانەی هێرشیان کردووەتە سەری و ئەو هێرشانەیان ئەنجام داوە سزا دەدرێن"

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:

ئەو نیشتیمانپەروەرەی کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە شاری سلێمانی بەهۆی زوڵم و ستەمی فاشیستەوە لە باشوری کوردستان هێرشکرایە سەری و بە سەختی بریندار بوو پێشمەرگەیەکی دێرینە کە دژی داگیرکاری بوو و میت هێرشی کردە سەری. ئەوەش ئاماژە بەوە دەکات کە میت لە باشووری کوردستان خۆی ڕێکخستووە و بەردەوام دەبێت لەو هێرشانە.

ئامانجەکە جینۆسایدە

ئەو هێرشانە لە دژی تەڤگەری ئازادیی کورد و دژی نیشتمانپەروەرانی کورد ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو هێرشە بۆ کۆمەڵکوژیی کوردانە. ئەم هێرشەی لە دژی هەڤاڵ شوکری ئەنجامدرا بەشێکە لەو سیاسەتە. زوڵم و فشار لە باکوری کوردستان، هێرشی داگیرکەری دژ بە ڕۆژئاوا و هێرشەکانی سەر مەخمور و شەنگال بۆ ئەم مەبەستە ئەنجام دەدرێت.

دەوڵەتی تورک کردەوەیەکی بەو شێوەیە ئەنجام دەدات کە هیچ نموونەیەکی لە جیهاندا نییە، ئەمەش دەریدەخات کە هەبوونی خۆی بە کۆمەڵکوژکردنی کوردەوە گرێداوە. هۆکاری مانەوەی هاوپەیمانەتیی فاشیستیی نێوان ئاکەپە و مەهەپە لە دەسەڵاتدا، بۆ بنبڕکردنی تەڤگەری ئازادیی کورد دەگەڕێتەوە. هەبوونی خۆی لە تێکشکاندنی تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد و کۆمەڵکوژکردنی کورداندا دەبینێت.

هانی سیاسەتی جینۆساید دەدەن

دەوڵەتی بکوژ و داگیرکەر خۆی دەفرۆشێت و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکاش پشتگیری لە سیاسەتی کۆمەڵکوژییەکەی دەکەن. ئەوروپا و ئەمریکاش پشتگیری لە بنبڕکردنی تەڤگەری ئازادیی کورد و سیاسەتی کۆمەڵکوژی دژی کورد دەکەن و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بە تایبەتی تورکیا بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاردێنن. لەلایەکی ترەوە وڵاتانی ئەمریکا و ئەوروپا لە هەموو شوێنێک هاوبەشن لە تاواندا. هەندێک جار بۆ ئەوەی پشتیوانی خۆیان بۆ هێرش و سیاسەتە پیسەکان بشارنەوە، دەڵێن نابێت هاوڵاتیانی مەدەنی بکوژرێن. بەو قسانە هانی هاوپەیمانی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە دەدەن کە سیاسەتی جینۆسایدی کورد بەردەوامی پێبدات.

ئەوی ئەم هێرشانە بە رەوا ببینێت، هاوبەشە

بە ڕوونی دەڵێین کە چ دەوڵەت و هێزێکی سیاسی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە ئاسایی و شەرعی ببینێت، ئەو دەوڵەتە و هێزە سیاسیەش هاوبەشن لە کۆمەڵکوژیی دژ بە کورد.

دەوڵەتی تورک بە پشتیوانی و هاوبەشی ئەمریکا و ئەوروپا، لە دژی تەڤگەری ئازادیی کورد بە دوای چەمکێکی بنبڕکردندا دەگەڕێنێت. ئەم چەمکە هێرشکردنە لەلایەن ستەمکارترین و پیسترین و تاوانبارترین و دوور لەمرۆڤترین دەسەڵات و لەلایەن لایەنگرانیەوە ئەنجامدەدرێت. هەڵوێستی ئەو کۆمەڵکوژییە لە دژی کوردان، تێکۆشان لە دژی، ڕووخاندنی حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە ڕەواترین بەرخۆدانە. ئەم بەرخۆدانەی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بنەڕەتدا خزمەتێکی گەورەیە بۆ هەموو مرۆڤایەتی.

دەوڵەتی تورک دەڵێت لە هەر شوێنێک سیاسەتوانێک هەبێت بە بیرۆکەیەکی ئازاد و کوردەوە دەیانکوژێت. هێرش دەکاتە سەر ئەو شۆڕشگێڕانەی دژ بە جینۆساید لە هەموو شوێنێک، سیاسەتمەداران بە بیرۆکەی ئازاد و کوردبوونەوە تێدەکۆشن. بێدەنگی بەرامبەر ئەم هێرشانەش، پوادەکات کە کوردە ئازادەکان وەک تاوانبار و ئەو کەسانەی سیاسەتی کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدەن، مافدار ببینرێن. پێویستە هەموو کەس بزانێت کە تەڤگەری ئازادیی کورد رەواترین تێکۆشان بەڕێوەدەبات. تێکۆشانی دژ بە کۆمەڵکوژی مافی کوردە. لە هەر شوێنێک هێزی داگیرکەری هەبێت، نەک هەر ئامانجی تێکۆشانی ئازادین بە پێشەنگایەتیی پەکەکە، بەڵکو ئامانجی کورد و هێزە شۆڕشگێڕە دیموکراتییەکانن. ئەو تاوانبارانە هاوپەیمانی فاشیستی نێوان ئاکەپە و مەهەپەن کە درێژە بە سیاسەتەکانی کۆمەڵکوژیی کوردان دەدەن و هێزە هەواڵگرییەکان و هێزە میلیشیاییەکان و هاوپەیمانەکانیان کە خزمەتیان دەکەن.

لە هەر شوێنێک کورد هەبێت پەکەکەش هەیە

لە هەر شوێنێک کورد هەبێت، پەکەکەش هەیە. کەس ناتوانێت بڵێت ئەوانەی بەرگری لە بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن دەبێت لێرە بن و لە شوێنی تر نەبن. کورد خاوەنی گەورەترین بیرۆکەی سیاسەتمەدار و بیرمەند و زانایە لە مێژووی کورددا. ئەوانەی دژی ئەمەن فاشیستن، دوژمنی بیری کوردن و بکوژن. لە هەر شوێنێک کورد هەبێت بیرۆکەی سەرۆکایەتی دەبێت. هێرشکردنە سەر ئەو کەسانەی ئەم بیرۆکەیەیان هەیە مانای دوژمنایەتیکردنی کورد دەگەیەنێت. حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە هێرش دەکاتە سەر باکور، ڕۆژئاوا، باشور، شەنگال و لە هەر شوێنێک کورد هەبێت لە ئەوروپا هێرشی سەر هەڤاڵ ساکینە و فیدان و لەیلایان لە پاریس کرد و ئەوەش ئەنجامی ئەو تێگەیشتنەیە.

پێویستە دەوڵەتی تورک دادگایی بکرێت

دەوڵەتی تورک هیچ یاسا و یاسا و نۆرم و پێوانەیەکی نێودەوڵەتی قبوڵ ناکات. خەڵکی مەدەنی دەکوژێت و نەخۆشخانەکان بۆردومان دەکات و دارستانەکان دەسوتێنێت و گازی ژەهراوی و چەکی کیمیایی بەکاردێنێت. ئەمانە ئەو جۆرە تاوانانەن کە دەبێت لە دادگای مافی مرۆڤ دادگایی بکرێن. ئەگەر لەم جیهانەدا مافی مرۆڤ، یاسا، دیموکراسی، ویژدان و ئەخلاق هەبێت، پێویستە دەوڵەتی تورک دادگایی بکرێت.

ئەمریکا پێویستە رەوایەتی بە دیکتاتۆرەکان و بکوژەکان نەدات

کاتێک سەرۆکی ئەمەریکا بایدن هاتە سەر دەسەڵات گوتی گرنگی بە مافەکانی مرۆڤ و دێموکراسی و یاسا دەدات. سەرۆکی دەوڵەتێک کاتێک تاوان و هێرشەکانی حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە نابینێت و وەک نوێنەری دەسەڵاتێکی ئاسایی لەگەڵیان کۆدەبێتەوە، واتە شەرعیەتدان بە دیکتاتۆر و بکوژ بۆ گەلی ئەمریکا و هەموو مرۆڤایەتی. ئەگەر لە ڕووی دێموکراسی و ئازادیەوە قسەکانیان یەکتری بگرێتەوە، نابێت ئەم جۆرە بەهایانە ببنە قوربانی بەرژەوەندیەکان.

لە جیهانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا کە تێیدا بەرژەوەندی بەرلە هەموو بەهایەکە، پێویستە گەلی کورد لە دژی هەموو جۆرە هێرشێک یەکبگرن و بە هەڵوێستی نیشتمانپەروەرانەی خۆیان لە دژی ئەوە بجەنگن. بەتایبەتی ئەمڕۆ خەبات و هەڵوێست بەرامبەر بە دەوڵەتی تورک خەمی ئایندەی ئازاد و دیموکراتی گەلی کوردە. بۆیە پێویستە هێزە سیاسییەکان لە هەر چوار پارچەی کوردستان دژی هێرشکردنە سەر شۆڕشگێڕان، بۆ سەر بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆ هەوڵوێست وەربگرن. ناکارامەیی بەرامبەر بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و بێدەنگی مانای ئەوەیە کە دەوڵەتی تورک هەموو کورد وەک چەتە و دڕندە و تیرۆریست دەبینێت. هەروەها زۆر ئاشکرایە کە ئەمە بووەتە پرسێکی شەرەف بۆ کورد.

پێویستە دوژمنانی کورد و هاوپەیمانەکانیان لەناوببرێن

پێویستە سەرەتا گەلی سلێمانی و خەڵکی باشوور و هێزە سیاسییەکان وەک شۆڕشگێڕێکی نیشتمانپەروەری کورد خاوەنداری لە هەڤاڵ شوکری بکەن و ئەمەش هەڵوێستێکی نموونەیی بێت. لە کوێ کورد، کادرێکی پەکەکە، یان هاوسۆزێک کە بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆی هەیە دەکوژرێت، دەبێت خاوەنداری لێبکرێت. ئەمە ڕاستترین وەڵامە بۆ ئەو کۆمەڵکوژییە. لەگەڵ ئەو جۆرە ڕێبازانە، دەکرێت ئەم هێرشانە بوەستێنرێت. گەلی کورد بە ڕۆحی یەکێتی نەتەوەیی پێویستە لە دژی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە وەها هەڵوێست وەربگرێت کە نابێت هەواڵگری فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە، هێزی میلیشیایی ئەوان لە باشور و لە هەر شوێنێکی کوردستان بمێنێتەوە. پێویستە دوژمنانی کورد و هاوپەیمانەکانیان لەناوببرێن.

گەلی کورد و گەریلای ڕۆڵەی فیدایی باجێکی قورس دەدەن و لە دژی هەموو جۆرە هێرشێک شەڕ دەکەن و دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە دەخەنە ئاستی لەناوچوون. هەموو کورد و هێزە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات ئەگەر هەڵوێستی خۆیان دەرببڕن بە زووترین کات ئەم دەسەڵاتە دەڕووجێت و پێویستە دژی ئەم دەسەڵاتە شەڕ بکەن. کاتێک دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە لە ناودەبرێت، ڕێگا بۆ دیموکراتیزەکردن و چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا دەکاتەوە، کە ئەمەش هەنگاوێکی سەرەکی دەبێت بۆ زامنکردنی دەستکەوت و دیموکراتیزەکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە هەموو هێزە سیاسییەکانی کورد و هێزە دیموکراتییەکان دەکەین کە تێکۆشان لە دژی حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە پەرە پێبدەن، کوردستان ئازاد بکەن و تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیموکراتی بکەن"

ف.ق