کۆمیتەی شەهیدانی پژاک یادی شەهید شوکری سەرحەدی کردەوە

کۆمیتەی شەهیدانی پژاک یادی شەهید شوکری سەرحەد (یاسین بوڵوت)ی کردەوە و وتی، " هاوڕێ شوکری سەرحەد ٤٠ ساڵ تێکۆشانی کرد و بووە هاوڕێیەکی راستەقینەی رێبەر ئاپۆ و لەسەر رێچکەی حەقی کارەر، کەمال پیر و ئاکیف یڵماز تاوەکو دوا هەناسەی تێکۆشانی کرد.

کۆمیەتی شەهیدانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە راگەیەنراوێکدا یادی شوکری سەرحەد (یاسین بوڵوت) ئەندامی کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکەی کردەوە کە لە شاری سلێمانی لە هێرشێکی میتدا شەهید بوو.

راگەیەنراوەکەی پژاک بەم شێوەیەیە:

"دەوڵەتی فاشیستی بکوژی تورک لە دژی بەرخۆدان و ئیرادەی گەریلاکان لە هەموو شوێنێک شکستی هێناوە و هەموو ڕۆژێک رووبەرووی شکستێکی مێژوویی دەبێتەوە، هاوکات لە باشووری کوردستان بۆ داگیرکردنی تەواوی کوردستان دەستی خیانەت بەکاردێنێت و دەیەوێت کورد بە دەستی کورد قڕ بکات. لەم دواییانەدا دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە باشووری کوردستان زۆر بە ئاسانی بنکەکانی میت دەکاتەوە، هەروەها هێرش دەکاتە سەر کەسایەتییە نیشتمانپەروەر و تێکۆشەران.

بەرەبەیانی ١٧ی ئەیلول لە ناوەندی شاری سلێمانی، هەڤاڵمان شوکری سەرحەد لە هێرشێکی نامەردانەدا لە لایەن میتی تورکەوە شەهید کرا. پێش هەموو شتێک هەڤاڵمان شوکری سەرحەد بەڕێز و سوپاسەوە بەبیر دەهێنینەوە و سەرەخۆشی لە خانەوادەکەی و هەموو گەلی کورد دەکەین.

لە ماوەی ٤٠ ساڵی شۆڕشەکەیدا، هەڤاڵ شوکری سەرحەد بە سۆزێکی زۆرەوە شەڕی کرد و بەها بەنرخەکانی دروستکرد، لە زیندانەوە تا چیاکانی کوردستان و لە هەموو بوارەکانی خەباتدا بوو. بوو بە یەکێک لە هەڤاڵانی راستەقینەی ڕێبەر ئاپۆ و تا ساتەکانی کۆتایی شەهیدبوونی. لەسەر ڕێچکەی حەقی کارەر و کەمال پیر و ئاکیف یلماز تێکۆشانی کرد. هەڤاڵ شوکری بە فەلسەفەی یەک جل و یەک پارە ژیا و هەوڵی ئەو فەلسەفەیەی دا. هەڤاڵ شوکری ماوەی ١٥ ساڵ کاری لە کۆمیتەی کەسوکاری شەهیدان کرد و بوو بە یەکێک لە دڵسۆزانی کاروانی شەهیدانی شۆڕشی ئازادی. سەرەڕای هەموو نەخۆشییە سەختەکانی، دەستبەرداری تێکۆشانی ئازادی نەبوو و گیانی بۆ گەلی کورد فیدا کرد.

ئێمە کۆمیتەی شەهیدانی پژاک بەڵێن دەدەین کە خەونی شەهیدانی کوردستانێکی ئازاد و دیموکراتی جێبەجێ بکەین و لە پێناو دۆزی ڕەوای ئەواندا بتێبکۆشین."

ف.ق