کۆنگرا ستار: ئاستی تێکۆشان لە دژی فاشیزمی دەوڵەتی تورک بەرز بکەینەوە

کۆنگرا ستار ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی بە راگەیەندراوێک پیرۆز کرد و ڕایگەیاند: ئاستی تێکۆشان لە دژی فاشیزمی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هاوبەشەکانی بەرز بکەینەوە و بەهاکانی شەهیدان و شۆڕش بپارێزین و دەستکەوتی گەورەتر بەدەست بهێنین."

کۆنگرا ستار لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی بە راگەیەندراوێک پیرۆز کرد.

راگەیەندراوەکەی کۆنگرا ستار بەم شێوەیەیە:

"بەبۆنەی ٤٤مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) سڵاو و پیرۆزبایی لە ڕێبەر ئاپۆ و گەریلاکانی ئازادی و خۆڕاگرانی زیندان و گەلی کوردستان و سەرجەم ژنان و گەلانی ستەملێکراو دەکەین".

پەکەکە یەکەمین حزبە کە بۆ هەموو ژنان و لە گەڕان بەدوای ئازادیدا، بووە نمونەی پێشەنگ لە دژی سیستمی دەسەڵاتدار و کۆیلایەتی کۆمەڵگای دواکەوتوو، کە خۆی وەک چارەنووسێک بەسەر ژناندا سەپاندبوو.

خوڵقاندنی ژیانێکی ئازاد لە پەکەکەدا، بە بیر و بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆ، بوو بە مانیفێستی ژیان بۆ هەموو ئازادیخوازان و بەتایبەتی بۆ ژنان.

لە ماوەی ٤٤ ساڵ تێکۆشان و خۆڕاگری و ڕێکخستن کە بە ئەفسانەی قارەمانێتی نەخشێندراوە، لەگەڵ بەرخۆدانی بێریتانەکان، زیلان و ساکینەکان، ئارین و ژیانەکان، روکەن و ساراکان کە بوونە پێشەنگەکانی ژیانی ئازاد و ڕێکخستنی ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیان. بوون بە ڕێبەری شۆڕشی ڕۆژائاوا کە بە شۆڕشی ژنان پێناسە دەکرێت و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بوو بە دروشمی هەموو جیهان.

لەگەڵ دروستبوونی زانستی ژنۆلۆژی، هەموو بوارەکان بوونە بوارەکانی پەروەردە و پاراستن بۆ گەڕاندنەوەی مێژوو ونبووەکە.

گۆشەگیری توند کە ساڵانێکە بە شێوەیەکی سیستماتیک لەسەر ڕێبەرتی بەڕێوە دەبریت، هەوڵێکە بۆ لەناوبردنی ئەم ئیرادە و ژیانە ئازادە. ئەمەش وامان لێدەکات ببینە خاوەنئەرک و بەرپرسیارێتی. با ئاستی تێکۆشان لە دژی فاشیزمی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هاوبەشەکانی بەرز بکەینەوە و بەهاکانی شەهیدان و شۆڕش بپارێزین و دەستکەوتی گەورەتر بەدەست بهێنین."

ف.ق