کەنەکە بەهۆی کۆچی دوایی کوێستان داودی ژنە تێکۆشەری کورد پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە

کەنەکە بەهۆی کۆچی دوایی کویستان داودی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەنەکە رایگەیاند، کۆچی دوایی هەڤاڵ کویستان بۆ ئێمە و گەلەکەمان زیانێکی گەورەیە. تێکۆشانمان لەسەر رێچکەکەی بەردەوام دەبێت."

ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) و تێکۆشەری کورد کوێستان داودی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی پەنجەشێرەوە لە پارێزگای سلێمانی گیانی لەدەستدا. کەنەکە بەهۆی کۆچی دوایی کویستان داودی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەنەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە؛

"هەواڵی غەمباری کۆچی دوایی کوێستان داودی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەنەکەمان پێگەیشت و ئێمەی زۆر نیگەران کرد. بەڕێز کوێستان داودی، لە سەرەتای شۆڕشێ رۆژهەڵاتی کوردستاندا جێگەی خۆی گرتووە و بەهۆی خەباتەکەی لەلایەن رژێمی ئێرانەوە زیندانیکرا. ماوەیەکی زۆر لە زیندانی رژێمدا مایەوە. دوای ئەوەی لە زیندان ئازاد کرا، بەردەوامی بە خەباتەکەیدا و چووە دەرەوەی وڵات. لە دەرەوەی وڵاتیش، تاوەکو کۆتایی ژیانی خۆی، لە هێڵی وڵاتپارێزیدا خەباتکارێکی چالاک بوو. بەڕێز کوێستان داودی، زیاتر لە پازدە ساڵ بوو ئەندامی چالاکی کەنەکە بوو و هەروەها ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەنەکە بوو. لە هەموو کار، چالاکی و کۆبونەوەکانی کەنەکەدا وەک ئەندامێکی سەرکێش ئامادە بوو. بە تایبەتی لە خەبات بۆ رۆژهەڵاتی کوردستاندا خاوەن شوێنێکی دیار بوو. کاتێک راپەرین بەهۆی شەهیدبوونی ژینا ئەمینی دەستی پێکرد، هەڤاڵ کوێستان، لەگەڵ ئەوەی لە رووی تەندروستیەوە لە دۆخێکی ناجێگیردابوو، لەنێو راپەریندا جێی خۆی گرت. کۆچی دوایی هەڤال کوێستان بۆ ئێمە و گەلەکەمان زیانێکی گەورەیە. ئێمە بەهۆی کۆچی دوایی بەڕێز کوێستان داودیەوە زۆر غەمگینین، هاوخەمی خۆمان بۆ خەباتکارەکانی و خانەوادەکەی دەردەبڕین. هەڤاڵ کوێستان، نیگەران مەبە، ئێمە لەسەر رێچکەکەت بەردەوامی بە خەبات و تێکۆشان دەدەین، ئێمە وەسیەتەکەت جێبەجێ دەکەین."

ف.ق