کەرکوک، گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر هەڵمەتێکیان بۆ بایکۆتی کاڵای تورکی ڕاگەیاند

لە شاری کەرکوک، کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپاریزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییان دەستپێکرد بۆ بایکۆتکردنی کاڵای تورکی.

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی لەژێر دروشمی "لەسەر بنەمای هەڵمەتی وەرن بۆ جەنگی ئازادی" هەریەکە لە کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپاریزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە کەرکوک، بەشداری ئەو چالاکییە بوون بەڕێگەی ڕاگەیاندنی هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییانیان بۆ بایکۆتکردن و مامەڵە نەکردن بە کاڵای تورکییەوە.

سەرەتای چالاکییەکە بە خوێندنەوەی بەیاننامەیەک دەستیپێکرد، لانە کەرکوکی بەیاننامەی دەستپێکردنی هەڵمەتەکەی بەناوی هەریەکە لە کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر خوێندەوە و ووتی: " ئێمە وەک گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەری کەرکوک، لەبەرامبەر هێرشەکان و دزی و تاڵانەکانی دەوڵەتی فاشستی تورک لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان بە یارمەتی بەرێوبەرایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان(پەدەکە) شەرمەزار دەکەین. لە دژی ڕادەستکردنی خاکی پیرۆزی کوردستانین بۆ دەوڵەتی فاشستی تورک و پێکهێنانی پەیمانی لۆزان."

هەروەها لانە کەرکوکی ووتیشی: ''هەتاوەکو کۆتایی ئێمە وەک گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە دژی پارچەکردن و ڕادەستکردنی کوردستانین، کە کردوویانە بە چوار پارچە و ئێستاش ئەوان ئەیانەوێت بیکەنە شەش پارچە و ئێمەش بەتوندی ئیدانەی دەکەین، بانگی ئێمە بۆ تەواوی گەنجانی چوارپارچەی کوردستان گەنجانی تەواوی جیهان دەکەین لە دژی فاشیستی سەدەی(٢١) ئەردۆگان، تێکۆشانی خۆتان بکەن و وەرنە سەر شەقام."

هەروەها لە کۆتایی بەیاننامەکەدا دروشمەکانی "نابۆ کڕین و فرۆشتنی کاڵای تورکیا" و "بەڵی بۆ بایکۆتکردنی کاڵای تورکی"، دەست بە بڵاوکردنەوەی بڵاوکراوەی تایبەت بەهۆشیار کردنەوەی هاووڵاتییان کرا لەنێو بازاڕەکان بۆ بایکۆتی کاڵای تورکی.

ژ.ت