لە چەولیک پاسێک وەرگەڕا: ١٢ کەس بریندار بوون

لە چەولکی باکوری کوردستان بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە پاسێک وەرگەڕا و ١٢ کەس بریندار بوون.

لەسەر رێگەی نێوان چەولک و کانیرەشی باکوری کوردستان پاسێک وەرگەڕا. بەپێی زانیاریەکان بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر، پاسەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە و وەرگەڕاوە.

لە رووداوەکەدا ١٢ کەس بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە. راگەیەندرا کە دۆخی برینداران باشە.

ف.ق