لە گەرمیان نەورۆز بە چالاکی جیاجیا پیرۆز کرا

لە باشووری کوردستان لە ناوچەکانی گەرمیان و خانەقین جەژنی نەورۆز بە چالاکی جیاجیا پیرۆز کرا.

لە ناوچە جیاجیاکانی ئیدارەی گەرمیان بە بەشداربوونی ژمارەیەک زۆر لە هاووڵاتیان و هونەرمەندان بە شێوەی جیاجیا جەژنی نەورۆز پیرۆز کرا.

لە ناوچەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان لە سەر قەڵای شێروانە بە بەشداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان ئاگری نەورۆز کرایەوە و یاری ئاگرین ئەنجامدرا.

لەلایەکی دیکەوە بۆ یەکەمجار بە فەرمی جەژنی نەورۆز لە شارۆچکەی کفری گەرمیان پیرۆز کرا. لە ئاهەنگەکەدا هونەرمەندان عادل هەورامی، چۆپی فەتاح و کاروان خەباتی بە گۆرانییەکانیان جۆش و خرۆشیان بە ئاهەنگەکە بەخشی و جەماوەرەکە گۆڤەند و هەڵپەڕکێیان کرد.

لە شارۆچکەی خورماتووش بە بەشداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان و پەرلەمانتارانی عێراق ئاگری نەورۆز کرایەوە و ئاهەنگیان گێڕا.

هـ . ب