لە کەرکوک سێ چەتەی داعش دەستگیرکران

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی كەركوك دەستگیركردنی گروپێكی تیرۆریستی مەترسیداری سەر بە چەتەکانى داعش، كە پێكهاتبون لە سێ كەس ڕاگەیاند، دەشڵێن، ئەو تیرۆرستانە بەنیازی ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆرستی بوون دژی هێزە ئەمنییەكان.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی کەرکوک لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تیمەکانى بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی كەركوك توانیان گروپێكی مەترسیدار چەتەكانی داعش، كە پێكهاتبوون لە سێ چەتە دەستگیر بكەن.

ئاماژەبەوەشکراوە، ئەو تیرۆرستانەى داعش پلانیان هەبووە هێرشی تیرۆریستی دژى هێزە ئەمنییەكانی ناو پارێزگاكەمان ئەنجام بدەن.

ڕونیشیكراوەتەوە، ئەو سێ تیرۆرستەى داعش بەپێی ماددەی (٤)ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستگیركراون.

ماوەیەکە،چەتەکانى چەتەكانی داعش لەسنوری پارێزگای كەركوك دەستیان بە جموجۆڵ كردووە و ناو بەناو هێرش دەكەنە سەر هێزە ئەمنییەكانی ئەو پارێزگایە و لە ئەنجامدا چەندین شەهید و بریندارى بەدواى خۆیدا هێناوە.