لە ماکۆ نەورۆز بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆزکرا

خەڵکی ماکۆ بە دەم وتنەوەی سرودەکانی "شەرڤانۆ"، "بەرخودان ژیانە" و "گەریلا ها گەریلا" نەورۆزیان بە جۆشەوە پیرۆز کرد.

خەڵکی ماکۆ ئەمساڵ بە جۆش و خرۆش و بەدەم وتنەوەی سرودی شۆڕشگێڕییەوە نەورۆزیان پیرۆزکرد.

سەرباری کەشی ئەمنی توند خەڵکی ناوچەکە رژانە گۆڕەپانەکان و ئاگری نەورۆزیان کردەوە و نەورۆزیان پیرۆز کرد. لە مەراسیمەکەدا بەشداری زۆری ژنان جێگەی سەرنج بوو، هەروەها بەشداربووان بە دەم وتنەوەی سرودەکانی وەک "سەڕڤانۆ"، "بەرخودان ژیانە" و "گەریلا ها گەریلا" نەورۆزیان پیرۆز کرد.

خەڵک رژانە گۆڕەپانەکان و بەجلوبەرگی نەتەوەیی و نەریتییەوە مەراسیمی نەورۆزیان رازاندەوە.

لە مەراسیمەکەدا خوشکی زەینەب جەلالیان زیندانی سیاسی و هەروەها خوشکی شیرین عەلەمهولی کە لەگەڵ فەرزاد کەمانگەر، عەلی حەیدەریان، فەرهاد وەکیلی و مەهدی ئیسلامیان لە زیندانی ئێڤینی تاران لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە لە سێدارەدرابوون، ئامادە مەراسیمەکە بوون.

هـ . ب