لە مێردین سەربازانی تورک ژن و مێردێکی بەتەمەنیان ئەشکەنجە کرد
لە مێردین سەربازانی تورک ئیبراهیم و فائیزە دینلەریان ڕفاند. ئاشکرا بوو کە هەردوو کەسەکەیان ئەشکەنجە داوە.
لە مێردین سەربازانی تورک ئیبراهیم و فائیزە دینلەریان ڕفاند. ئاشکرا بوو کە هەردوو کەسەکەیان ئەشکەنجە داوە.
سوپای داگیرکەری تورک لە ٢٢ی تشرینی یەکەمدا لە هەرێمی ئۆمەریانی مێردین دەستیان بە ئۆپەڕاسیۆن کردبووە و ئیبراهیم (٧٣) و فائیزەی (٧٢) ساڵیان ڕفاندبوو کە هاوسەری یەکترین. بەهۆی فشارەکان سەربازانی تورک رایانگەیاندبوو کە هەردوو کەسەکەیان دەستگیر کردووە.
لەسەر داواکاری خانەوادەی دینلەر، لقی مێردینی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهادە) سەردانی ئیبراهیم و فائیزە دینلەریان کرد لە زینداندا.
فەیزی ئادسز هاوسەرۆکی لقی مێردینی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ لەبارەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەو دوو کەسەکە بەتەمەنە بۆ ئاژانسی میزۆپۆتامیا قسەی کرد.
ئادسز رایگەیاند، فائیزە و ئیبراهیم دینلەر نەیانتوانیوە قسە بکەن و لە زینداندا ئەشکەنجە دراون و وتی، " هەردووکیان زۆر نیگەران بوون. پێویستە ئاشکرا بکرێت کە کێ ئەو کەسانەی ئەشکەنجە کردووە. پێویستە ئەو دوو کەسە بەتەمەن ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێن."
ف.ق