لە نزیک پردێ دوو پێشمەرگە شەهیدبوون

لە گردۆڵکەکانی زورگەزراوی نزیک شارۆچکەی پردێی سەر بە کەرکوک لە هێرشێکی چەکداریدا دوو پێشمەرگە شەهیدبوون.

بە گوێرەی زانیاری بەدەستخراو، ئەمشەو کاتژمێر ٢١:٣٠ بەکاتی هەرێمەکە، لە گردۆڵکەکانی زورگەزراوی نزیک شارۆچکەی پردێی سەر بە پارێزگای کەرکوکی باشوری کوردستان هێرشێکی چەکداری کراوەتە سەر  بنکەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە.
ڕاگەیەندرا: هێرشەکە فەوجی ٢ی لیوای ١٠ی وەزارەتی پێشمەرگەی کردوەتە ئامانج و لە لایەن چەتەکانی داعشەوە ئەنجام دراوە و لە ئاکامیدا دوو پێشمەرگە شەهیدبوون.

لەو بارەوە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیندراوێکدا ئاشکرای کردووە: "ئەمشەو چەکدارانی داعش پەلاماری سەنگەرەكانی لیوای ۱۰ی پیادەیان داوە لە سنوری شارۆچكەی پردێ، لەکاتی بەرپەرچدانەوەی پەلامارەکەدا دوو پێشمەرگەی سەر بە لیوای ۱۰ی پیادە وەزارەتی پێشمەرگە بە ناوەكانی؛ (خالید حەمید ھەیاس، ئاکۆ کەریم قادر) شەهید بوون."
  

هـ.هـ