لە پرسوس هەڵکوتانە سەرماڵان: ١٢ کەس دەستگیرکران

لەناوچەی پرسوسی رحا لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا ١٢ ئەندامی هەدەپە و دەبەپە دەستگیرکران.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا ١٢ کەس کە هاوسەرۆکانی ناوچەی پرسوسی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) و پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)شیان لەناودایە، دەستگیرکاون.

سەبارەت بەو کەسانەی دەستگیرکراون بریاری ' رێگری لە دیدار لەگەڵ پارێزەران بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر' دەرچووە. لەبارەی پاساوی دەستگیرکردنی ئەو کەسانە هیچ زانیارییەک رانەگەیەندراوە.

ئەو کەسانە دەستگیرکراون ئەمانەن: هاوسەرۆکی دەبەپەی پرسوس رۆژدا بینیجی، هاوسەرۆکی هەدەپەی پرسوس یاشار گوندوزئاڵپ، بەڕێوەبەری هەدەپە ساڵح کاپڵان و محەمەد یڵدز، ئایشە ئاکسو، ئەرگون ئاکاسلان، فریاڵ چەلیکباش، عیسممەت بالی، عەونی گۆککان، مستوفا بالی، ئیبراهیم بولبول، محەمەد عاکیف یەڵماز".

هـ . ب