لە راپەرینی رۆژهەڵات و ئێراندا نزیکەی ٤٥٠ کەس کوژراون

ناوەندی مافی مرۆڤی هرانا ئاشکرایکرد، لە ناڕەزایەتیەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەلانی کەمەوە ٤٤٨ خۆپێشاندەر کوژراون و زیاتر لە ١٨ هەزار خۆپیشاندەریش دەستگیرکراون.

ناوەندی مافی مرۆڤی هرانا، ئاشکرای کرد لە ناڕەزایەتیەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کە تا ئێستا لە ١٥٦ شوینی جیاواز ئەنجامدراون لەو ماوەیدا لە ١٤٣ زانکۆ خۆپێشاندان کراوە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە، ٤٤٨ خۆپێشاندەر کوژراون کە لە نێویادا ٦٣ منداڵ هەیە.

رێکخراوەکە ئاماژە بەوەشدەکات تا ئێستا زیاتر لە ١٨ هەزار کەس دەستگیرکراون  کە لە نێویاندا ٥٦٥ خویندکاری زانکۆکان هەیە، ١١٠ منداڵیش لە نێو دەستگیرکراوەکاندان کە ناسنامەکانیان پشتڕاست کراوەتەوە.

هەریەکە لە ناوەندی مافی مرۆڤی هرانا و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، بەردەوام ئامارەکانی دەستگیرکردن و کوژران خۆپیشاندەران تۆمار دەکەن و بە فەرمی بڵاوی دەکەنەوە  هەرچەندە جیاوازیەکەی کەم لە نێوانیاندا هەیە، بەڵام لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بە دروستترین ئاماری خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانی ئێران لێکدەدرێتەوە.

ف.ق