لە شڕنەخ سەربازانی تورک و جاشەکان دارستانەکان قڕ دەکەن

لە شڕنەخ سەربازانی تورک و جاشەکان دار دەبڕنەوە و بە تراکتۆر بۆ فرۆشتن دەیانگوازنەوە.

لە چیای جودی، گابار، نمێژێ و لە ناوچەی بەستای شڕنەخ سەربازانی تورک و جاشەکان دارستانەکان قڕ دەکەن

پێشترین ئاشکرا ببوو کە دارەکان بە تڕێڵە و تراکتۆر بۆ ناوچەکانی دیکە دەگوازرێنەوە و لە ئێستاش دیمەنی نوێ بڵاوکراونەتەوە.

لە دیمەنەکاندا دیارە کە زیاتر لە ١٠ تراکتۆر دار بڕاونەتەوە. تراکتۆرەکان لە شوێنە سەختەکان دارەکان دەگوازنەوە و دواتر دارەکان لە تڕێلەکان بار دەکرێن.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی دارستانەکان، لەسەدا ٨ی دارستانەکان لەم ماوەیەدا لەناوبراون.

ف.ق