لە هاتنیان بۆ زاپ پەشیمان دەبنەوە!

گەریلای یەژاستار زنارین جودی بەر لە دەستپێکردنی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بەم جۆرە دوا: لەبەر ئەوەی هاتوونەتە زاپ پەشیمان دەبنەوە. رێگە نادەین بە ئاسانی بێتە ئێرە.

گەریلای یەژاستار زنارین جودی لە دوا وێستگەی تێکۆشانی ئازادیی لە زاپلە شەڕی تونێلەکاندا بوو. یەک لەو گەریلایانەبوو کە رێگری لە پێشڕەوی دوژمن دەکرد. هەرگیز لە بڕیارەکەی پاشگەز نەبووەوە.

شەهید زنارین جودی بەر لە دەستپێکردنی هێرشەداگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کردو بەم جۆرە دوا: "وەک لە هێرشەکانی ٢٠٢١ی سەر گارە، ئاڤاشین، مەتینا و زاپ تێدەگەین، دەوڵەتی تورک دەیەوێت ژیانی ئێمەی گەریلا، گۆڕەپانەکانی ژیانی ئێمە کە بە رەنجی دەیان هەزار شەهید لە چیاکانی کوردستان بونیادنراون، لەناوببات. گەریلا لە هەر گۆڕەپانێک کە تیایدایە، بە تێکۆشانی مێژوویی هێرشەکەی بەرپەرچ داوەتەوە. ئەو بەرخودانەی هاوڕێیانمان ئەنجامیاندا، نیشانیداین کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەبەرامبەر گەریلادا بەردەوام شکستی هێناوە.

'یا سەردەکەوین یا سەردەکەوین'

حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە لەبەر ئەوەی دەزانێت کە ئەم شەڕە لە لێواری روخاندا دەکات، ئەگەری هەیە بەم شەڕە تەمەنی ئیدارەکەی خۆی درێژ بکاتەوە. ئێمە لە زاپ ئەمە دەبینین و لە بەرامبەر هێرشی چاوەڕێکراودا ئامادەین. با سوپای تورکی داگیرکەربێت، ئێمە ئامادەین! ئەوان لە هاتنیان بۆ زاپ پەشیان دەبنەوە! ئێمە بە ئاسانی دەست لە چیاکانی کوردستان بەرنادەین. هەتا دوا دڵۆپی خوێنیشمان شەڕمان کردبێت رێگە نادەین کە سوپای تورکی داگیرکەر چیاکانمان داگیر بکات. هەموو هاوڕێیانمان بۆ شەڕ و بۆ رێگریی لە دوژمن بە بڕیارن. ئەو بڕیارداری و پێداگرییە ئێمە سەردەخات. بۆ ئێمە، بۆ گەریلا لەئێستابەدواوە جگە لە سەرکەوتن رێگەیەکی تر بوونی نییە، یان سەردەکەوین، یان سەردەکەوین".

هـ . ب