نەپەگە: لە ٤٥هەمین ساڵ دا سەرنجمان لەسەر ئازادیی رێبەر ئاپۆ و گەلەکەمانە

نەپەگە ڕایگەیاند: ئێمە یەک بە یەک فیدایی ئاپۆین، کە سەرنجمان لەسەر ئازادیی رێبەر ئاپۆ و گەلەکەمانە. ئێمە لە ٥٠هەمین ساڵی هەڵمەتی ڕێبەرایەتیی ئاپۆیی و ٤٥هەمین ساڵی دامەزراندنی فەرمیی پارتیمان پەکەکە، ئەرکی مێژوویی خۆمان جێبەجێ دەکەین.

فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە / NPG) وتی: " ٤٤هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتیمان پەکەکەمان، بە شێوەیەکی سەرەکی و لە پیش هەموو شتێکەوە لە ڕێبەر ئاپۆ، گەلە وڵاتپارێزەکەمان، بنەماڵەی شەهیدان، دۆستانی ئازیزی حزبەکەمان، لە هەموو هاوڕێیانمان لە هەموو ئاست و گۆڕەپانەکانی تێکۆشاندا و لە لایەنگرانمان پیرۆز بێت".

لە راگەیاندراوی نەپەگەدا هاتووە: "پارتیمان پەکەکە لەسەر شەهادەتی شەهیدی یەکەممان هاوڕێ حەقی قەرار دامەزرا، هەموو مانگ و رۆژەکانی ٤٤ ساڵی تێکۆشانی ئازادی و هەبوونمان بە قەرزداربونی شەهیدان و لە سایەی شەهیداندا بەڕێوەچووە و وەرچەرخاوە بۆ پارتی شەهیدان".

لە راگەیەندراوەکەی نەپەگەدا ئەوەش هاتووە: "بەهای مەزن، پێوەری بەرز، ورە و موراڵی بەهێز و ڕۆحی نەمر، کە ڕاستیی شەهیدانمان خوڵقاندوویەتی وەک هێڵی شەهیدان هەمیشە ڕێباز و رێگای ڕاستمان نیشان دەدەن. پارتەکەمان پەکەکە، تێکۆشان و خەباتی نیو سەدەی خۆی لە ژێر فەرمان و ڕێەرایەتیی شەهیدە خۆشەویستەکانمان بەڕێوەبردووە و گەیشتووەتە ئەم ئاستە. هەر ئەڵقە و بازنەیەکی شەهادەت لەناو پەکەکەدا، کە بە زنجیرەی شەهیدبوون و شەهادەت زیاد بووە و واقیعێکی وەهای دروستکردووە، کە هەرگیز کۆتایی نایات و ناشکێنێت و تەسلیم نابێت و هەمیشە خۆی نوێ دەکاتەوە و گەورە دەبێت و بەرەو سەرکەوتن دەڕوات. ئێمە بە ڕێزەوە یادی شەهیدە بەڕێزەکانمان دەکەینەوە، کە ئەم ڕاستییەیان بە ژیان و خوێن و گیانی خۆیان ئافراندووە، بەڵێن دەدەین ئێمە هەمیشە شوێنکەوتوی هێڵی شەهیدان دەبین".

پەکەکە چەندین دەستکەوتی شۆڕشگێڕانەی ئافراندووە

لە ڕاگەیاندراوی فەرماندەیی بڕیارگەى ناوەندی پاراستنی گەل دا ئەوەش هاتووە، "پارتیمان پەکەکە بە پێشەنگایەتیی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانی نەپساوەی نیو سەدەی خۆی بۆ ئازادی و هەبوون تەواو کردووە و دەچێتە ٤٥هەمین ساڵی دامەزراندنی فەرمییەوە. لە ماوەی نیو سەدەدا پەکەکە هەنگاوی زۆر مەزنی هاوێشتوە و شۆڕشی مەزنی دروستکردووە، کە خودی پەکەکە بۆ خۆی بووە لە دایکبوونێک و وەرچەرخانێک، ڕووداو و بارودۆخی کوردستان و ناوچەکە وەک پێش پەکەکە و دوای پەکەکە پێناسە دەکرێن. بزووتنەوەی پەکەکە ئایدیۆلۆژیای ئاپۆیی هەنگاو بە هەنگاو جێبەجێ کرد، لە کوردستاندا چەندین دەستکەوتی شۆڕشگێڕانەی ئافراند، لە ناو شۆڕش دا شۆڕشی خوڵقاند. پێش هەموو شتێک واقیعی ژنی ئازاد-ی دروست کرد، کە بوو بە سەرچاوە و ئیلهامی سوودلێوەرگرتن و هیوا و ئازادی بۆ هەموو جیهان.

ژنانی کوردستانی گەیاندە ژیانێکی ئازاد. گەلی ستەمدیدەی کورد، کە بە نەبوو دادەنرا و لەناوبردن و سڕینەوەی بەسەردا سەپێنرابوو، گەیاندەوە بە ناسنامەی خۆی و بە ڕێکخستنی کرد، بە بڕیار و پێداگری لەسەر بەرخۆدانی نەتەوەیی شۆڕشی ژیانەوەی ئافراند وەریچەرخاند بۆ ڕاستیی گەلێک، کە بۆ هەبوون و ئازادیی خۆی تێبکۆشێت و شەڕ بکات. ڕێبەر ئاپۆ بینیی، کە ئەم ڕووداو و هەنگاوە تەنها بە شۆڕشگێڕی و جەنگاوەریی فیداییانەی ئاپۆیی بەدی دێت، پێش هەموو کەسێک، لە کەش و هەوایەکدا کە هیچ ناوێکیش بۆ هیوا و ئومێد لە گۆڕی نەبوو بڕیاری لەسەر رێگا و بەڕێوەبردنی فیداییانە دا، وەک یەکەم فیدایی پێشەنگی بزووتنەوەکەمان ڕاستیی شۆڕشگێڕی و جەنگاوەربوونی فیدایی ئاپۆیی ئافراند، کە هەرگیز تێکناشکێت و لە بن نایەت.

پارتیمان پەکەکە کە لەسەر ئەم بنەما دیالێکتیکانە تێکۆشا و شەڕی کرد، مێشک، کلتور، زمان، ئوسلوب و ڕەوشت، باوەڕ و بڕواکردن بە خۆ، ورە و موراڵ، پێوەر و رێباز و میتۆدی ژیانێکی ئازادی مەزنی دروستکرد و شۆڕشێکی کۆمەڵایەتیی ریشەیی لە کوردستان ئافراند. لە کاتێکدا بانگەشەی ئەوە دەکرا، کە سەردەمی ئایدۆلۆژیەکان و سۆسیالیزم تەواو بووە و گەلانی ستەمدیدە ناچاری مۆدێرنیتەی کاپیتالیست دەکران، بووە نیشانەی بەرجەستەترین خەبات و تێکۆشانی ئایدۆلۆژیای ژیانی ئازاد و ڕێپێوانی سەرکەوتن. ئەو ڕاستیانە،  کە لە کەسایەتی پەکەکە دا ئافرێنران و لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دا بوونە نیشانەی پەیوەندیی نێوان ڕاستی و ناڕاستی، چاکە و خراپە، ئازادی و کۆیلایەتی، دیموکراسی و دەسەڵاتپەرەستی، جوانی و قێزەونی، ڕاستی و هەڵە، فیدایەتی و خۆبەدەستەوەدان، هەڵوێستی ئازاد و خیانەت، بڵندبوون و کەوتن. بە تێکۆشانی پەکەکە ڕاستیەکان ئاشکرا بوون. پەکەکە باشترین میرات و کەلەپوری باش، جوانی، ڕاستیی بە لە پێشداگرتنی ئازادیی مرۆڤایەتی لە کەسایەتیی خۆیدا کۆکردووەتەوە و لە هەموو ساڵێکی خەباتیدا بۆ سەدەیەک دەستکەوتی دروست کردووە، بووە حیزبێکی شۆڕشگێڕ، کە زۆرترین دینامیکی ئەم سەردەمەی تیادایە و بۆ گەلانی بندەست بووەتە ڕووناکی و هیوا.

بەرخۆدانی فیدایی زۆر زیاتر لە سەرکەوتن نزیکی کردەوە

ئەم سەرکەوتنە هەمووی بەرهەمی خەباتی فیدایی هاوڕێ شەهیدەکانمانە، کە دڵسۆزانە باوەڕیان بە ئایدۆلۆژیای ئاپۆیی هەبوو و بە ڕێباز و شێواز و ئوسولب و ڕەوشتی ئاپۆیی و بە فیدایانە شەڕێانکرد و تێکۆشان. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە ٤٤هەمین ساڵی حیزبەکەماندا بەرخۆدانی بێوێنەیان بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر زاپ و ئاڤاشین و مەتینا نیشاندا، بەبێ دودڵی لەسەر هێڵی شەهیدان ڕێیانکرد و گەیشتنە بەرزترین ئاستی فیدایی. هەڵوێستی فیدایی ئاپۆیی لە کەسایەتی هاوڕێ سارا تۆڵهەڵدان گۆیی و ڕووکەن زەلال دا گەیشتە لوتکە، باکووری کوردستانەوە تاوەکو هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، لە چیاکانەوە هەتا گەورە شارەکان، هێڵ، شێواز، تاکتیک، باوەڕ، بەبڕیاربوون و بانگەشەی سەرکەوتنی بەرخۆدانی قارەمانانە و ئازایانەی گەریلاکانی ئازادیی کوردستانیان ئافراند. هەڵمەت، بەرخۆدانی فیدایی و چالاکییەکان بە لێهاتووی  ئاستی بەرزەوە لە کوردستان هەموو حساباتەکان و پلانەکانی دوژمنی پووچ کردەوە، ڕژێمی فاشیستیی گەیاندە لێواری هەڵوەشاندنەوە و داڕمان، بۆ ئەوەش ئێمەیان زۆر زیاتر لە  سەرکەوتن نزیکتر کردووەتەوە.

بەناوی هێزەکانی  پاراستنی گەلی کوردستانەوە، کە هەرگیز سازش لەسەر ڕێبازی فیدایی ئاپۆیی و ڕێپێوان لەسەر هێڵی شەهیدان ناکات، بە بڕیاربوون و پێداگربوونمان بۆ سەرخستنی تێکۆشانی ئازادی و هەبوونی گەلەکەمان لە هەموو کاتێک بەهێزترە. ئێمە نەفەرەکانی فیدایی ئاپۆین، کە سەرنجمان لەسەر ئازادیی رێبەر ئاپۆ و گەلەکەمانە، ئێمە ئەرکە مێژووییەکانمان لە ٥٠هەمین ساڵی ڕێبەرایەتی ئاپۆیی و ٤٥هەمین ساڵی دامەزراندنی فەرمیی پارتیمان پەکەکە، بە تێکۆشان و هەوڵێکی بەرزتر، لێهاتوویی و ئەدایی سەرکەوتوانەتر زیاتر بڵند دەکەینەوە و جێبەجێیان دەکەین بۆ بەدیهێنانی سەرکەوتن. ئێمە جارێکی دیکە یادی ساڵی نوێی پارتەکەمان، پەکەکە، لە گەلەکەمان و هاوڕێیانمان پیرۆز دەکەین و لە ساڵی نوێی تێکۆشاندا هیوای سەرکەوتن بۆ هەموان دەخوازین".

ژ.ت