نوێنەرایەتیی هەدەپە لە باشووری کوردستان سەردانی کۆمەڵی دادگەریی کرد

شاندێکی پێکهاتبوو لە نوێنەرانی هەدەپە لە باشووری کوردستان سەردانی کۆمەڵی دادگەرییان کرد. لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی سیاسیی هەر چوار پارچەی کوردستان کرا.

شاندێکی پێکهاتبوو لە نوێنەرانی هەدەپە لە باشووری کوردستان سەردانی کۆمەڵی دادگەرییان کرد. ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵەی دادگەری شوان رابەر و ئەندامی مەکتەبی سیاسی موحسین دەشتی پێشوازییان لەشاندەکە کرد.

 لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ١٠ی تشرینی یەکەمی عێراق و باشووری کوردستان کرا. هەروەها بارودۆخی سیاسی هەر چوار پارچەی کوردستان هەڵسەنگێندرا.

لە کۆبوونەوەکەدا بەتایبەتی سەرنج خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتیی باشوری کوردستان و هێرشی داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر کوردستان.

 لە کۆبوونەوەکەدا ئەوەش هاتبوو: دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چەکی کیمیایی دژی گەریلاکان بەکاردەهێنێت و ئەو هێرشە کیمیاییانە لە دژی خەڵاق و ڕەوشتی مرۆڤ هەڵدەسەنگێندران و ڕایانگەیاند، پێویست بە هەڵوێستی یەکگرتوو هەیە بەرامبەر ئەو جۆرە تاوانانە.

لە دوایشدا باس لەسەر گرنگیی یەکێتی نەتەوەیی هەڵوێستێکی یەکگرتوو لە نێوان حزب و ڕێکخراوە کوردییەکان دا کرا.

کۆبوونەوەکە بە شێوەیەکی ئەرێنی بەڕێوەچوو.

ژ.ت