نەورۆزی لوتکە لە ئامەد؛ بێ سەرۆک ژیان نابێت!

نەورۆزی لوتکە لە ئامەد لە بەڕێوەچووندایە و تیایدا داوای ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.

نەورۆزی لوتکەی ٢٠٢٣ لە ئامەد بە دروشمی "هەموو شوێنێک نەورۆز، هەمیشە ئازادی"  دەستیپێکردووە. چالاکی جەماوەری نەورۆز لەپارکی نەورۆز لە ناوچەی ڕێزان لەئامەدە.  ستەیجی چالاکیەکە بە ڕەنگی ڕەش ڕازێنراوەتەو و پۆستەرێک کە لەسەری نووسراوە "نەورۆز پیرۆز بێت" لە ستەیجەکەدا هەڵواسراوە.

هەروەها پۆستەری ژینا ئەمینی، کە لەسەری نووسراوە "بە تاڵی قژی ژینا ئەمینی تێکۆشانی ژنان بڵندتر دەکەین" و پۆستەری کەمال کورکوت، کە لەسەری نووسراوە "کەمال کورکوت نامرێت" بە مەیدانی نەورۆزدا هەڵواسراون.

لە مەیدانی نەورۆزدا چەندین لافیتەی جیاواز و جۆراجۆر هەڵواسراون. ژنان و گەنجان بە جلوبەرگی نەتەوەیی بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کردووە.

گەنجان گوێیان بە ڕێگریەکانی پۆلیس نەدا

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی ئامەد ساڵی ڕابردوو هەوڵی ئاژاوەگێڕی و کاری تێکدەرانەی لە مەیدانی نەورۆز دا دا. تێلی بە بەرزیی ٥ مەتر لە نێوان ستەیجەکە و مەیدانی نەورۆزدا دانا. گەنجان بە لافیتە و ئاڵاکانیانەوە بە تێلەکاندا هەڵزنان و بە دروشم ئاسایشی ئامەدیان شەرمەزارکرد. پۆلیس هەوڵیدا هێرش بکاتە سەر گەنجان، بەڵام نەیانتوانی وەک گەنجان بگەنە بەرزی ٥ مەتر و دەستیان بە گەنجان نەگەیشت.

داوای ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان کرا

ژنان و گەنجان لە مەیدانی نەورۆزدا تووڕەیی خۆیان لەسەر گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی دەربڕی و دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" دەڵێنەوە.

پرۆتۆکۆلی نەورۆز

ئەوانەی شوێنی خۆیان لە پرۆتۆکۆلی نەورۆزدا دەگرن بەم شێوەیەن: بەردان ئۆزتورک هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە)، ساڵحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی گشتیی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە)، میدحەت سانجار هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)، چیدەم کلیچگون ئوچار هاوسەرۆکی پارتی چەپی سەوز، بەیجان تاشکران جێگری هاوسەرۆکی پارتی سۆسیالیستی بندەستان (ئەسەپە)، یوکسەل گەنج سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی سامەر (SAMER)، سزگین تانریکولو، ئۆزتورک تورکدۆغان هاوسەرۆکی گشتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهەدە)، ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی، شوکران کابلان یەشیل هاوسەرۆکی گشتیی  کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاری زەحمەتکێشانی کەرتی گشتی (کەسک)، دەستپێشخەریی بنەماڵەکانی ٥ی حوزەیران و بنەماڵەکانی پرسوس، پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ) و پارتی ڕەنج (ئەمەئەپە).

میوانە تایبەتەکانی نەورۆز

میوانە تایبەتەکانی نەورۆز بریتین لە: فەرید شەنیاشار لە بنەماڵەی شەنیاشار، باشاک دەمیرتاش هاوژینی هاوسەری گشتیی پێشووی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش، زەینەب مزراکلی هاوژینی هاوسەرۆکی شارەوانیی گەورە شارەوانیی ئامەد سەلجوق مزراکلی.

هاوکات مەد توهاد-فەد (MED TUHAD-FED)، کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە)، کۆمەڵەی پیر سوڵتان عەبدال، مەد - دەر، ئەنیستیتۆی کورد، کۆمەڵەی ژنانی ڕۆزا، ئامەدسپۆر، سەرۆکی کۆمەڵەی پارێزەرانی ئامەد ناهید ئەرەن، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی محەمەد کایا و سەرۆکی لیژنەی بەڕێوەبەری گونسیاد (GUNSÎAD) نوروڵا ئەدەمەن لە پرۆتۆکۆڵدان.

هەروەها پێشکەشکاریی ئاهەنگەکە لەلایەن هونەرمەند دەڤریم دەمیر و ئەکتەری شانۆ ئۆزجان ئاتەش بەڕێوەدەچێت. ئاهەنگەکە دوای خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد.

سەرۆکی کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆزی ئامەد و هاوسەرۆکی هەدەپەی ئامەد گوڵستان ئاتاسۆی لە گۆڕەپانی نەورۆزدا بە زاراوەکانی کرمانجی و زازکی نەورۆزی پیرۆزکرد و وتی: "من نەورۆزی هاوڕێیانمان دەنیز پۆیراز و ناگەهان ئاکارسەل پیرۆز دەکەم".

ژ.ت