پاكتاوی سیاسی: ١٢ هه‌ده‌په‌یی ده‌ستگیركران

له‌ چوارچێوه‌ی پاكتاوی سیاسیدا ١٢ هه‌ده‌په‌یی كه‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانیشیان تێدایه‌ ده‌ستگیركران.

له‌لایه‌ن داواكاری گشتیی كۆماریی له‌ ئامه‌ده‌وه‌ له‌سه‌ر دانپێدانانی دانپێدانه‌رێك به‌ ناوی ‘كه‌زیبان كودای‘ له‌ ئامه‌د، مێردین و رحا زۆر كه‌س ده‌ستگیركران.

ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارتی هه‌ده‌په‌ خالیده‌ توركئوغڵو و چه‌كدار بوداك، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندیی سه‌ڤیم ئاكداغ و زه‌لیها كۆجامان، به‌ڕێوه‌به‌ری كاسه‌د ئه‌مینه‌ی ئاكسۆی، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی هه‌ده‌په‌ به‌تول ئونسال، مه‌تین یه‌ڵماز، بێریتان یاشار، هه‌مزه‌ ئاگرمان، ئه‌سه‌نگول قلیچ، نوروڵا ئۆزان و موسته‌فا كورت ده‌ستگیركران.

راگه‌یه‌نرا، ئه‌ندامانی هه‌ده‌په‌ كه‌ ده‌ستگیركراون براونه‌ته‌ ئاسایشی ئامه‌د و چوار رۆژ له‌ ژێر چاودێریدا ده‌بن.

هـ . ب