پاژک: شۆرشی ژنانی رۆژئاوا هیوای دوارۆژی مرۆڤایەتیە

کۆردیناسیۆنی پاژک ئاماژەی بە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شۆرشی رۆژئاوادا و وتی، "هەڵوەشاندن و تێکشکاندنی فاشیزم، وەک لە شۆرشی رۆژئاوادا بینرا، بە بەرخۆدان و تێکۆشانی هاوبەشی گەلان بەجێدێت."

کۆردیناسیۆنای پارتی ئازادی ژنانی کوردستان (پاژک) بەبۆنەی ٩مین ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

پەیامی پاژک بەم شێوەیەیە:

"شۆڕشی ١٩ی تەمموزی ٢٠١٢ی رۆژئاوا لە کۆبانێ وەک چەخماخەیەکی بچووک دەستیپێکرد، لە هەموو شارەکانی رۆژئاوا بڵاوبووە و دواتر بۆ هیوای ئازادی گەلانی کوردستان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان گۆڕا. ئێمە ساڵیادی شۆرشی رۆژئاوا پیرۆز دەکەین. لە کەسایەتی سلاڤا، رەڤان، ئارین میرکان، بارین، دایە عاقیبە، هەڤرین خەلەف، هێلین (ئاننا کامپبێڵ) و سەدا فەیسەل ئەلهەرمەز و هندە لەتیف ئەلخدر کە نوێنەرایەتی تێکۆشانی هاوبەشی ژنانی کورد و عەرەب دەکەن، یادی هەموو شەهیدانی شۆرشی رۆژئاوا دەکەینەوە کە بوونە رۆناکی بۆ هەموو مرۆڤایەتی، لە بەرەوپێشەوەبردن و سەرکەوتنی شۆرشی رۆژئاوا رۆڵی قاڕەمانێتیان بینی.

شۆرشی ژنان لە رۆژئاوا کە سەرەتای شۆرشی سەدەی ٢١ـە. راستی رەنجی ٢٠ ساڵی رێبەر ئاپۆیە لە رۆژئاوا. شۆرشی رۆژئاوا کە بە دروشمی ژنی ئازاد کۆمەڵگای ئازاد لەدژی چەتەکانی ئەلنوسرە و داعش تێکۆشان بەڕێوەبرا و بەم شێوەیە رەنگی شۆرشی رۆژئاوا خوڵقێنرا، ئەمڕۆ بە پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکی رێبەر ئاپۆ، باوەڕی بە خەیاڵی ئازادی و دوارۆژی ئازادی مرۆڤایەتی بەهێز دەبێت. شۆرشی رۆژئاوا نە تەنها کاریگەری لە کوردستان دروست کرد، بەڵکو لەناو هەموو گەلان رۆژهەڵاتی ناوەراست و جیهان دەنگیدایەوە و مرۆڤەکان رۆژ بە رۆژ بەشداریان لە شۆرشەکەدا کرد. شۆرشی رۆژئاوا کە بە پیشەنگایەتی ژنانی کورد، عەرەب، ئەرمەن و سوریانی دروست بوو، جارێکێ دیکە ئەو راستیەی دەرخست کە سەدەی ٢١ سەدەمی ئازادی ژنانە. لەدژی چەتەکانی داعش کە هێرشی دەکردە سەر میراسی مێژوویی و کەلتوری مرۆڤایەتی و لەلایەن زلهێزە نێونەتەوەییەکان پشتگیری لێدەکرا و وەک چەکێک لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بەکاردەهێنرا، بە رۆحی تێکۆشانی بێهەمپا، لەسەر هێڵی شەڕی گەلی شۆرشگێری چەتەکان لەناوبران و بە تێکۆشانێکی بێوێنە بە هەزاران شەهیدی قاڕەمان، شۆڕشی رۆژئاوا بووە هیوایەک بۆ مرۆڤایەتی پێشکەوتوو. بە مۆدێکی نەتەوەی دیموکراتیک و پارادیگمای ئازادیپارێزی ژن، دیموکراتیک و ئیکۆلۆژی، لە هەمانکاتدا بووە ترسێک لەدژی فاشیزم و دەوڵەتی تورکدا.

یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی هێرشی دەوڵەتی فاشیستی تورک بۆ سەر شۆڕشی رۆژئاوا ئەوە بوو کە شۆڕشی رۆژئاوا شۆڕشی ژنە و بە هێڵی ئازادی ژن دروست بووە. دەوڵەتی فاشیستی تورک کە بکوژی ژنەن، لە بناغەی هێرشەکانی سەر رۆژئاوادا تاوەکو ئێستاش رۆڵی هەیە. لەبەرئەوەش دژایەتیکردنی شۆڕشی رۆژئاوا کە ٩ ساڵ لەمەوبەر لە کۆبانێ دەستیپێکرد ، لە کاتێک هێرشی چەتەکانی داعشدا لە ساڵێ ٢٠١٤دا بۆ سەر کۆبانێ بەو قسەیەی 'کۆبانێ دەکەوێت، خەریکە دەکەوێت' تۆڕەیی و هێرسی لەدژی شۆرش ئاشکرا کرد. هەموو گەلانی جیهان دەزانن کە چەتەکانی داعش بۆچی لە تورکیاوە هێرشیان کردە سەر شۆرشی رۆژئاوا. لە سەرەتای شۆرشی ژنانی رۆژئاوادا، دەوڵەتی تورک هێرش کرد و تاوەکو ئێستاش بەردەوامی بە هێرشەکانی دەدات.

دەوڵەتی فاشیستی تورک کە دەیگۆت، 'کۆبانێ دەکوێت و خەریکە دەکەوێت' خاوەنداری لە چەتەکانی داعش کرد، لەگەڵ زلهێزەکان، چەتەکانیان دروست کرد. لەو رووداوانەی کە روودەدەن ئاشکرایە کە کۆتایی دەوڵەتی فاشیستی تورک نزیکە و لە دۆخێکی بەرەو کەوتندایە. هەڵوەشاندنی فاشیزم، تێکچوونی وەک ئەوەی شۆڕشی رۆژئاوا کردی، بە بەرخۆدان و تێکۆشانی هاوبەشی گەلان دەبێت. هەروەک چۆن رۆژاوا تێکۆشانی هاوبەشی بە گەڕانی ئازادی ژنانی شۆڕشی رۆژئاوا خوڵقاند، ئەمڕۆش جگە لە عەقڵ و رۆحی هاوبەش ژنان لە چوارچێوەی هێڵی ئازادیپارێزی ژنانی دیموکرات و ئیکۆلۆژی، بە تێکۆشان، سیستمی کاپیتالیستی فاشیست لەناودەبرێت و مرۆڤایەتی پێشکەوتوو بە سیستمێکی پێشکەوتوو رزگار دەبێت.

لە ٩مین ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەمموزی رۆژئاوا، ئێمە ئەم شۆڕشە کە بۆ جەژنی بەرخۆدانی گەلانی کوردستان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان گۆڕاوە، لە ژنان و گەلان پیرۆز دەکەین و سڵاوی خۆمان ئاڕاستەی ئەو ژنانە دەکەین کە پێشەنگایەتی شۆڕش دەکەن و دەستکەوتەکان دەپارێزن."

ف.ق