پەکەکە یادی شەهید ئۆزداشی کردەوە

پەکەکە یادی محەمەد حەبیب ئۆزداش (رێبەر ئامەد)ی کردەوە، کە لە ساڵی ١٩٩٧ دا لە خەرزان شەهید بوو بوو.

کۆمیتەى شەهیدانی پەکەکە رایگەیاند، "گەلی کوردستان دەزانێت قۆناغی تێکۆشانی شۆڕشگێڕی لە کوردستان بە قوربانیدانی گەورە هەنگاو بە هەنگاو ئافرێنراوە. بۆ ئەوەش قوربانیانی شکۆ بە هەموو شێوەیەک فیداکارییان کردووە. ئەو بەهایە، کە هەموو ساڵێک بە رەنج و قوربانیدانی گەورە دەئافرێنرێت، دەرەنجامی ئەو هەڵوێستە پیرۆزە تایبەتەیە".

'داهاتوومان بە شەهیدانمان بونیات دەنرێت'

بەردەوامیی راگەیاندراوەکە:

"شەهیدانمان، کە ئافرێنەرانی قوربانیی گەورەن، دوێنێ، ئەمڕۆ و سبەى رۆژمان بونیات دەنێن و رووناکی دەکەنەوە، بۆیە ئەرکی مێژوویمان ئەوەیە، کە لە هەموو کات و ساتێکدا بە دڵسۆزییەوە یادی شەهیدەکانمان بکەینەوە.

هەموو رۆژێکی مێژووی تێکۆشانمان پڕە لە بەرخودانی گەورەی قارەمانانە. تێکۆشانێک، کە نیو سەدەیە ئێمە لە دژی داگیرکەری، چەوساندنەوە و فاشیزم بەڕیوەی دەبەین، لە سایەی فیداکاریی گەورەوە ئەمڕۆ گەلی لە دەوری خۆی کۆکردووەتەوە. لە هەموو ناوچەیەکی وڵات، لە گەنجانەوە تاوەکو بە تەمەنەکان، دەیان هەزار کەس بەشدار بوون. بە تایبەتی لە ساڵانی ١٩٩٠ دا زۆرترین بەشداربوون بە شێوەی بە کۆمەڵ و جەماوەری روویدا.

 ئەوانەى لەو ساڵانەدا روویان لە تێکۆشانی ئازادیی کوردستان بە پێشەنگایەتیی پەکەکە کرد، ئەوانە ژیانێکی ئازادیان پێ باشتر بوو و لە هەمان کاتدا بوونە ئافرێنەری ئاستی تێکۆشانی ئێستامان. راستیی شەهادەت، کە هێزی بونیاتنەری مێژووی تێکۆشانی ئێمەیە، هەڵگری ئەو راستییە زۆر گرنگەیە. بە کورتی بۆ ئەمڕۆ، بۆ تێگەیشتن لە بەهاکان، کە لەسەر ئەو رۆژانە بونیاتنراون دەبێت مرۆڤ لە هەموو ساتێکی ژیاندا ئاوڕ لە رابردوو بداتەوە و سەرنج بخاتە سەر ئەو قوربانیانەى دراون. هەزاران ژن و پیاوی قارەمان، کە تەنانەت گۆڕیشیان نییە لەو پێناوەدا خۆیان فیدا کردووە، لە کوردستان دا راستییەکی وەها بۆ شەهادەتیان هەیە.

ئەگەر ئەمڕۆ گەلەکەمان لە ناو گەلانی جیهاندا، هەر چەند کەمیش بێت و بووبێتە خاوەنی جێگە و پێگەیەکی شکۆمەندانە، بێگومان ئەوە لە سایەی دەیان هەزار هاوڕێماندا پێکهاتووە، کە لەسەر هێڵی ژیانی ئازادی رێبەر ئاپۆ بێ هاوتا و بێ سنوور بەرەنگاری و بەرخودانیان کردووە و شەهید بوون. یەکێک لەو هاوڕێیانەمان، کە نوێنەرایەتیی ئەو راستییە دەکات هەڤاڵ رێبەر ئامەدە.

'قارەمانانە بەرەنگاریی کرد و شەهید بوو'

هەڤاڵ رێبەر ئامەد (محەمەد حەبیب ئۆزداش) ساڵی ١٩٦٥ لە ئامەد لە دایکبوو. ساڵانی ١٩٨٩ – ١٩٩٠ ، کە تێکۆشانی ئازادیی کوردستان گەورە و بەرفراوان بوو، مرۆڤەکان لە هەموو تەمەنەکانەوە بەشدار دەبوون. لەو چوارچێوەیەدا هەڤاڵ رێبەر ساڵی ١٩٩٢ بەشداری ریزەکانی گەریلا بوو. ژیانی لە چوارچێوەی پێویستی نەریتی کۆمەڵگە نەبووە رێگر لەوەى، کە بەشداری ریزەکانی ئازادی نەبێت. لە کاتێکدا سەرهەڵدانی گەل و تێکۆشان پێکەوە بەڕێوەدەچوون، هاوڕێ رێبەر ئامەد بووە ئەندامێکی چالاکی تێکۆشانی ئازادی. تاوەکو ساڵی ١٩٩٧ لە زۆرێک لە ناوچە و گۆڕەپانەکاندا لە دژی دەوڵەتی تورکی فاشیست تێکۆشا. ساڵی ١٩٩٧ لە خەرزان لە دژی سەربازانی دوژمن لە شەڕدا بە قارەمانی شەر و بەرخودانیی کرد و شەهید بوو.

لە پێش هەموانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژای ئۆزداش و گەلی وڵاتپارێزی کوردستانمان دەکەین. ئێمە بەڵێنی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، کە تاوەکو دوا هەناسە خاوەنداری لە شەهیدە گەورەکانمان بکەین و ژیانی ئازاد و وڵاتی ئازاد پێکبهێنن، کە خەونی شەهیدەکانمان بوو".

ژ.ت