پۆلیس تەقەی لە ماڵی بنەماڵەی ئەرگوڵ کرد و ٥ کەس دەستگیرکران

هێزەکانی پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە ناوچەی بازید هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەرگوڵ و تەقەیان لە ماڵەکەدا کرد و ٥ کەسیان لە بنەماڵەی ئەرگوڵ دەستگیرکرد.

ئێوارەی دوێنێ پۆلیس هەڵیانکوتایە سەر ماڵی بنەماڵەی ئەرگوڵ لە گەڕەکی ئولو یۆل لە ناوچەی بازید-ی ئاگری. لە هەڵکوتانەکەدا بێریتان ئەرگول، گوڵجان ئەرگول، سەرحەد ئەرگوڵ، لەیلا ئەرگوڵ و هارون ڕۆژهات ئەرگوڵ دەستگیرکران و پۆلیس دەستڕێژی  تەقەیان لە ماڵەکە کرد.

هەروەها پۆلیس لە پشکنین و گەڕانی ماڵەکەدا، هەموو ماڵەکەی سەروژێر کردووە و دەرگای ماڵەکەیان شکاندووە و چەند شوێنێکی باخچەکەیان هەڵکۆڵیوە.

کەسە دەستگیرکراوەکان براوان بۆ بنکەى پۆلیس و پرۆسەی لێکۆڵینەوە و وتە وەرگرتن لێیان بەردەوامە.

ژ.ت