پەرستگایەکی بەرخودان: شاخە سوور – ١

لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١دا کاتێک سوپای تورکی داگیرکەر هێرشێکی داگیرکارانەی کردە سەر زاپ و مەتینا و ئاڤاشین، یەکێک لە ناوندەکانی بەرخۆدانی شاخە سوور بوو. ئەوە هەم سەنگەرێکی شەڕ بوو و هەمیش وەک پەرستگایەک بوو.

لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١دا کاتێک سوپای تورکی داگیرکەر هێرشێکی داگیرکارانەی کردە سەر زاپ و مەتینا و ئاڤاشین، یەکێک لە ناوندەکانی بەرخۆدانی شاخە سوور بوو. ئەوە هەم سەنگەرێکی شەڕ بوو و هەمیش وەک پەرستگایەک بوو.

ئەو شەڕەی لە ناوچەی ئاڤاشین لە ٢٣ی نیسان دەستی پێکرد، مێژووی خوێناویی داگیرکەریی دووبارە کردەوە و لە بەرامبەریشیدا بوێرییەکی سەربەرزانەی گەریلایی هەبوو. ئەو بەرخۆدانە، کە لە مام ڕەشۆ، مەرڤانۆس، ئاریس فاریس، وەرخەل و باسیا، ئەو فیشەکانەى، کە لە دۆڵەکانەوە بەرەو لوتکەکان دەتەقێنران، دەنگی بۆمب و هەلهەلەکان، ئەو وتانەی، کە لە دواییدا و لەسەخترین و دژوارترین ساتەکان دا دەگوتران، هاواری ڕاستییەکی وەهایا بوون، کە لە مێژبوو کاتی قەبووڵکردنی هاتبوو. بە دڵنیاییەوە ئەوە خۆبەدەستەوەدان و تەسلیمیەت بەرەو خیانەت و بەرخودانیش بەرەو سەرکەوتن دەبات. لەو خاکەدا، کە ئەسکەندەر نەیتوانی پیایدا تێبپەڕێت، بە دڵنیاییەوە ئاڵای داگیرکەرانی تیادا دانەچەقێنرا و هەڵنەکرا... ئەو شتانەی دەنووسرێن لە بەرخۆدانی ١٠ گەریلا لە بەرزترین لوتکەی کوردستاندا نووسراوە و ماوەتەوە. قسەکردن و گێڕانەوە لەسەر بەرخۆدانی شاخە سوور، کە ٨٠ ڕۆژی خایاند، رەنگە بەشی ئەوە نەکات، کە چرکەیەکی ئەو رۆژانەی بەرخودانی تیایدا بگێڕدرێتەوە. لەو ڕاڕەو و کریدۆرۆانەى شاخە سوورەوە دەڕژێتە سەر پەیڕەو و لاپەڕەکانی مێژوو، نیشانەیەکە، کە بە ئەندازەی دڵی ئەو بەرەنگارانە سادەیە.

بەرخۆدانی ٨٠ ڕۆژەی شاخە سوورمان لە وتەکانی مزگین داڵاهۆ، ئارمان سمکۆ و تێکۆشین دەڤریم، کە لە ناو جەرگەی بەرخۆدانەکەدا بوون کۆکردووەتەوە. ئەمە بەشی یەکەمی شاخە سوورە، چونکە لەسەر سنووری ئاڤاشین دایە هەم بۆ دوژمن و هەم بۆ ئێمەش پێگە و سەنگەرێکی زۆر ستراتیژییە. شاخە سوور سەر بە باسیایە، لە دەوروبەریدا شاخەکانی، تەپەی خودێ، گۆڤەند، شەهید سەرحەد، خاپوشک، هەلیکۆپتەر، لەیلەک، سیڤری و چارچەلا هەیە، کە پێشتر داگیرکرابوون. لە ناوی ئەو شاخانە و شاخە سووردا تەنها ئاوی باسیا هەیە، واتە پێش هێرشی داگیرکاریەکە دەورووبەری شاخە سوور گەمارۆ درابوو و گیرابوو. سەرباری ئەوانەش، هەوڵەکانی سوپای تورک بەو هێرشە دەستیان پێنەکرد. پێش ئەوەش بەبەردەوامی هێرشی ئاسمانی ئەنجام دەدرا و و لە بنکە سەربازییەکانیشەوە تۆپباران و هاوەنباران دەکرا. کاتێکیش بەپێی شاخەکە جوڵەیەکی بچووکیش ئەنجام بدرایە ئەو جوڵەیە دەبینرا و بە بۆمب و جبەخانەیەکی زۆرەوە شاخەکەیان بە چڕی بۆردومان دەکرد و دەستڕێژی گولـلەیان دەکرد. سوپای تورک بەم شێوەیە خۆی دامەزراندبوو، بەڵام شاخە سوور هێشتا لە دەستی گەریلاکاندا بوو ئەوەش گورزێک بوو بۆ سوپای تورک.

شاخە سوور و خۆجێگیرکردن تیایدا

لایەکی شاخە سوور لایەکی دەڕوانێتە گۆڤەند و لایەکی تری دەڕوانێتە سەر چارچەلا. ئەو رووەی، کە لە گوڤەند دەڕوانێت وەک قەڵایەکی سروشتییە، بەرزە و کەنداڵەکانی قووڵن. ئەو لایەنەشی لە چارچەلا دەڕوانێت رێک و ڕاستە. شاخە سوور لە چوار لوتکە  پێک دێت. هەموویان پێکەوە دەبن بە شاخە سوور. خۆجێگیرکردنی گەریلا، یانی ئەو شوێنانەى، کە تونێلەکانی شەڕیان تیادایە لەسەر شاخ و لوتکەى یەکەم بوو. لە ساڵی ٢٠١٤ەوە دەستکرا بە هەڵکەندنی تونێلەکان، لە ساتی یەکەمەوە دەستیپێکردنەوە تونێلەکان درێژکرانەوە تاوەکو گەیشتنە ناو لوتکەکە. ئەو سەنگەر و بەرەیەی شەڕی ستراتیژی سێ قات (نهۆم) بوو، ئەشکەوتێکی گەورە لەگەڵ تونێلی درێژی تیادا بوو. لە بەر ئەوەی تونێلەکان زۆر درێژ بوون، هەر لوتکەیەک لەوی تر جیاواز تر بوو. مەودای نێوان هەر سێ نهۆمەکە ئەوەندە درێژ بوو، هەر نهۆمێک وەک کەمپێکی جیاواز بوو.

زۆربەی دەرگاکانی لە ناو کەندەڵانەکاندا بوون و وەک سەنگەر بەکار دەهێنران. لەبەر ئەوەی ژمارەیەکی زۆر دەرگای هەبوو، هەواگۆڕکێشی بە شێوەی سروشتی بوو. ئەشکەوتەکە زیاتر بۆ هێرش و بۆردومانی ئاسمانی و هەواگۆڕکێ دروستکرابوو. هەڵکەندن و دروستکردنی ئەو تونێلانە ٧ ساڵی خایاند، لە سایەی ئارەقە و خوێنی سەدان گەریلاوە دروست کران. ئەو گەریلایانە، کە لە کاتی هێرشی داگیرکاریدا لەوێ بوون، ماوەی ساڵێک بوو لەو سەنگەرانەدا بوون. سەدان گەریلا لەو تونێلانەدا گریابوون، پێکەنیبوون،  تووڕە ببوون و هاواریان کردبوو، گۆرانییان چڕی بوو، گۆڤەند و سەمایان گێڕابوو، بریندار و شەهید ببوون. شاخە سوور ئەوەندەى، کە سەنگەرێکی شەڕ بێت، وەک پەرستگایەکی جیاواز هەڵگری مانایەکی ڕۆحی و مەعنەوی بوو.

تەنها شاخێک بۆ بەرگری نەبوو

لە شاخە سووردا چەندین دەرگا و سەنگەر هەبوون تاوەکو مرۆڤ بتوانێت سەنگەرەکی و شوێنی خۆی بپارێزێت و لە هەمان کاتیشدا هێرش بکاتە سەر دوژمنو لێی بدات. پێش دوایین هێرشە داگیرکارییەکە گورز لە دوژمنیش دەدرا. گەریلا لەوێ تەنها لە پێگە و دۆخی  بەرگریدا نەبوون، بەڵکو لە پێگەیەکی هێرشبەر و هێرشکردنە سەر دوژمندا بوون و یەک لەسەر گورزیان لە دوژمن دەدا. ئەوێ قەڵایەکی بە هەیبەت و شکۆدار بوو، لە دژی بنکە سەربازییەکان، کە خاوەنی تەکنەلۆژیای زۆر بوون، خۆی دروستکردبوو. بە زۆری لە دژی شاخی لەلیک و شاخەکانی دیکە چالاکییەکان بە چەکی قورس ئەنجامدەدران. دوژمنیش لە دوای چالاکییەکان یەک لەسەر هێرشی ئاسمانیی ئەنجام دەدا، بەڵام هەرگیز هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەدەهێنا. گەریلاکان هاوەنێکیان بهاویشتایە، ئەوان بە دەیان بۆمبی ناپاڵم و قازان وەڵامیان دەدایەوە. هەندێک جاریش و کاتێک گەریلاکان زبڵەکانیان فڕێدەدا لەو کاتەشدا دەیان تۆپیان دەگرتە شوێنی گەریلاکان. سوپایەکی شپرزەی مشەخۆرو، کە تەنانەت زبڵ و خاشاکی پاشماوەی گەریلاکانیشی پێ تەحەمول ناکرێت.  کاتێک هێرشی ئاسمانی ئەنجام دەدرا، ئەو هێرشانە هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر تونێلەکان نەبوو. کاتێک هێرشە ئاسمانییەکان ئەنجام دەدران،  گەریلاکان نەیاندەزانی، کە ئاخۆ ئەوە بۆمبی ناپاڵمە، یان تۆپیان هاویشتوە. بە هیچ شێوەیەک کاریگەری نەبوو.

تەنها شاخێک هەبوو، کە دەیتوانی پارێزگاریی لێبکات

شاخە سوور، کە دەوران دەوری گیربوو، بە تەنها شاخی سولەیمان دەیتوانی بیپارێزێت. شاخە سوور دوورترین و  بەرەی پیشەوە و یەکەمی ئەیالەتی ئاڤاشین بوو. لەبەر ئەوە، هیچ شاخێکی تر نەبوو، کە بتوانێت شاخە سوور لە بەرەی پشتەوە بپارێزێت. شاخی مام ڕەشۆ هەبوو، بەڵام ئەوەندە نزیک نەبوو، کە بتوانێت بیپارێزێت. بەو هۆیانەوە مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کەمێک لە ئەیالەتەکە دابڕابوو. لە کاتی جموجوڵدا ئەو شاخانە، کە دوژمنیان تێیدا بوو، ئەو جموجوڵەکەیان دەبینی. لە چارچەلاوە بۆ سیڤری، لە لەیلەکەوە تاوەکو  خاپوشک، لە شەهید سەرحەدەوە تا هەلیکۆپتەر و گۆڤەند، هەموو شاخەکان بە بەردەوامی و بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر چاودێریی شاخە سووریان دەکرد. هەموو ڕۆژێک لە شاخەکە دەدرا. سوپای تورک بە تایبەتی لە شاخی سیڤری جموجوڵێکی ببینیایە، بە تانک و تۆپی ٣٧ لە شاخەکەی دەدا. هەموو رۆژێک لە شاخەکەیان دەدا، جموجوڵیان ببینیایە و نەیان بینیایە لە شاخەکەیان دەدا. چونکە شاخە سوور و چالاکییەکانی گەریلا ڕێگربوون لە جموجوڵی دوژمن، لە بەر ئەوەش ئەو شوێنە بۆ ئەوان ببوە دەرد. کاتێک دوژمن لە قەدەپاڵەکان دا رێگای دروست دەکرد، گەریلاکان بە چەکی قورس لێیان دەدان و ئارامی و ئاسوودەییان لە دوژمن بڕیبوو. گەریلاکان جموجوڵی دوژمنیان رادەوەستاند.

ئامادەکارییەکان بۆ دابینکردنی پێداویستییە ماددییەکان کەم بوو

بەهۆی ئەوەی شاخەکە کەمێک لە ئەیالەتەکەوە دابڕابوو، کێشەی دابینکردنی پێداویستییەکانیش هەبوو. بۆ ئەوەی پێداویستییەکان دابین بکرێن، دەبێت مەترسییەکی زۆر لە بەرچاو بگرن. بنکە سەربازییەکانی دەوروبەر وەک گورگ بە دوای ڕاودا بۆ خۆیان دەگەڕان.  کاتێک جموجوڵێکیان ببینیایە، وەک بەربەرییەکان هێرشیان دەکرد. یان دەبوو ئەو مەترسییانە بگیردرانایەتە بەر و پێداویستییەکان دابین بکرانایە، یان دەبوو بەپێی وەرزەکان جموجوڵیان بکردایە. لە ساڵی ٢٠٢١دا هیچ دەرفەتێک نەبوو بۆ ئەوەی گەریلا پێداویستییەکانیان  دابین بکەن. لە مانگەکانی زستاندا خواردەمەنی و تەقەمەنی دابین کرابوون، بەڵام بە گشتی هەندێک پێداویستی هەبوو. بۆ شاخە سوور  چەندین ساڵە زانیاری هەیە، کە ئۆپەراسیۆنی لە دژ ئەنجام دەدرێت، بۆیە چەند ڕێوشوێنێک گیراونەتەبەر. تونێلەکان بۆ خۆیان وەک قەڵا بوون، هەم درێژ و هەم گەورە بوون. بەتایبەتی دوای هێرشی سەر گارە بەپێی ئەو دەرفەتانەی کە لەبەردەستدا بوون چەند ڕێوشوێنێکی نوێ گیرایەبەر، بەڵام لە ٢٣ی نیسان دا و کاتێک لە دژی ئاڤاشین هێرشەکان دەستیان پێکرد، ئامادەکارییەکان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکان لە شاخە سوور بەس نەبوون. بەڵام مۆراڵ و سووربوون و باوەڕ و پێداگری تەواو بوو. هەموو کەسێک ئامادەبوو تا کۆتایی و تا دوا هەناسەى لەو هەلومەرجەدا لە دژی دوژمن بەرخودان و بەرەنگاری بکات.

دڵ و مێشک بەهێز بوو

لە ٢٣ی نیسان دا و کاتێک دەنگی هەلیکۆپتەرەکان لە مام ڕەشۆ هات، ئەوە بە مانای دەستپێکردنی پرۆسەیەکی نوێ بوو. کاتێک یەکەم هێرش دەستی پێکرد، ئەوە دەزانرا چەند مانگێک دواتر بە بەردەوامی شتەکان روودەدەن و ئامادەکارییەکان بەو پێیە ئەنجام درابوون. چەکەکانیان، سەنگەرەکانیان و لە هەمووشی زیاتر دڵەکانیان.. لەم جەنگەدا دڵ پێویست بوو و دڵی دەیوست. ئەوانەی دڵیان بەهێز نەبوو لە ناو ئەو هەموو ئازار و سەختییەدا چۆن بۆ شەڕ بوێرییان دەبێت؟ لە یاد و بیری گەریلاکاندا بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەبوو، کە دەیوت، "با دڵ و مێشکتان بەهێز بێت". لە ناوچەکانی مام ڕەشۆ و مەرڤانۆس کاتێک هێرشی داگیرکەری دەستیپێکرد، هەموو گەریلاکان دەستیان بە هەوڵ و جموجوڵ کرد. لەبەر ئەوەى تەقەمەنیی هەڤاڵان کەم بوو، سابوتاژکارەکان و بۆمب دانەرەکان بیرۆکەی نوێیان خستەکار. نشانە شکێنەکان چەکەکانیان ئامادە کرد. هەموو چەکەکان لە ناو سەنگەرەکاندا جێگیرکران. بۆ ئەوەی بە توندی و بەهیزی لە هێرشەکان بدەن، هەمووان خۆیان ئامادە و تەیار کردبوو و ئەوەی لە توانایاندا بوو ئەنجامیاندا. بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان، هاتوچۆ لە ڕێگەی تونێلەکان و ئەو کەش و دۆخەى هەبوو، جۆش و خرۆشێکی گەورەی دروستکردبوو. باس لەوە دەکرا، کە چۆن دوژمن دەبەزێنرێت و چۆن گورزی لێبدرێت. لە تونێلەکاندا ئامادەکاری دەکرا و هاوکات گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکرا، کە بۆ مام ڕەشۆ چی ئەنجام بدرێت. دەوترا، 'با بچینە دەرەوە و لە سیڤری چالاکی ئەنجام بدەین، یان لە چارچەلا لەو ڕێگایە بدەین، کە خەریکی دروستکردنین، دەبێت ئێمە ئارامی لە دوژمن ببڕین". لەگەڵ هەموو گەریلاکاندا ئەو ئارەزوو و ڕۆح و ورەیە هەبوو، کە دەبێت شتێک بۆ مام ڕەشۆ بکرێت. لە هەموو ئاست و شوێنەکاندا پاسەوان هەبوو و  چاودێریی جموجوڵەکانی دوژمنان دەکرا. کاتێک هەلیکۆپتەرەکان دەگەڕان، بە دۆشکای ١٢.٥ لێیاندەدرا، دەیانخواست بە لێدان لە کۆپتەرەکان یارمەتیی گەریلاکان لە مام ڕەشۆ و مەرڤانۆس بدەن. دەیانویست سەرنجی دوژمن ڕابکێشن و باری گەریلا بەرخودێر و بەرەنگارەکانی ئەوێ ئاسان بکەن. سووربوون لەسەر ڕاکێشانی سەرنجی دوژمن بۆ سەر شاخە سوور، کە ئەوەش بەرچاوترین و زەقترین شێوازی هەستی هەڤاڵێتی بوو، کە ساڵەهای ساڵە لە دڵ و مێشکی هەڤاڵاندا چێندراوە و کۆ کراوەتەوە. دوژمن هێرشی دەکردە سەر مام ڕەشۆ، سەربازی تیادا دابەزاند، بەڵام هەموو شاخەکانی دەوروبەری مام رەشۆ بۆ ئەوەی سەرنجی دوژمن ڕابکێشن، هەر چییەکیان لە دەست هات ئەنجامیاندا.

ئه‌زمون كۆده‌كرایه‌وه‌

له‌قه‌ڵای شاخه‌سور ده‌رگای زۆر هه‌بوو، بێ ئه‌وه‌ی بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ش ده‌یانتوانی گورز له‌ دوژمن بوه‌شێنن یان چه‌كی قورس به‌كاربهێنن. له‌ كاتی ئۆپراسیۆندا له‌ ناوه‌وه‌ی قه‌ڵای شاخه‌سوردا دۆشكا به‌كارده‌هێنرا و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری ده‌رونی له‌سه‌ر دوژمن دانا. به‌ دۆشكای 14.5 له‌ ده‌روازه‌ی چارچێلا له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی سیڤیریه‌ ده‌درا. گه‌ریلا هه‌ندێك جار له‌و شوێنه‌یان ده‌دا كه‌ سه‌ربازان رێگه‌یان دروست ده‌كرد. به‌و جۆره‌ش ده‌یانوێست پشتگیری له‌ هه‌ڤاڵانی خۆیان بكه‌ن، له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ ئاماده‌كاریان ده‌كرد. ئه‌وه‌ی له‌ مام ره‌شۆ ده‌كرا، ده‌بوو به‌ ئه‌زمون. ئه‌وه‌ شه‌ڕێكی نوێبوو و دوژمن تاكتیكی نوێی تاقیده‌كرده‌وه‌. چاودێری په‌ره‌سه‌ندنه‌كانیان له‌ مام ره‌شۆ، زه‌ندورا و شه‌هید سه‌ردار ده‌كرد و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر شه‌ڕێك له‌ شاخه‌كه‌ی ئه‌وان بێته‌ ئاراوه‌، ئه‌زمونیان كۆده‌كرده‌وه‌.

میراته‌كه‌ی مام ره‌شۆ رێنیشانده‌ر بوو

له‌ مام ره‌شۆ له‌ ٢٣ی نیسان تا گوڵان به‌ پێشه‌نگایه‌تی سه‌رحه‌د، روكه‌ن، جانفیدا، كامه‌ران، زه‌فه‌ر، خه‌بات و ساریا به‌رخۆدانێكی ئه‌فسانه‌یی ئه‌نجامدرا. به‌رخۆدانی ئه‌وان بۆ ئێمه‌ بوو به‌ میرات و رێگه‌ی پێنیشانداین. بۆ ئه‌وه‌ی بۆ به‌رخۆدانه‌كانی دوای خۆیان ببنه‌ رووناكی ئه‌وان شه‌ڕی له‌و جۆره‌ قورسیان كرد. مام ره‌شۆ فیشه‌كی سه‌ره‌تای شه‌ڕ له‌ ئاڤاشین بوو و ئامانجه‌كه‌ی پێكابوو. هه‌رچییه‌كیش بووبێت سه‌ربه‌رزی گه‌ریلاكان بووه‌. له‌ مام ره‌شۆ دوای به‌رخۆدانی ١٠ رۆژی دوژمن به‌ چه‌كی كیمیایی گه‌ریلاكانیان شه‌هید كرد، له‌ شاخه‌ سوریش هێرشێكی گه‌وره‌ هه‌بوو. به‌ڵام ئه‌وه‌ هێشتا سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌كه‌ بوو، پێویست بوو له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و دوژمنه‌ نامه‌رده‌ به‌ وره‌ بوونایه‌. دوای مام ره‌شۆ وترا ‘ئێمه‌ ئه‌و به‌رخۆدانه‌ بێ وه‌ڵام ناهێڵین، نه‌ك به‌ قسه‌ به‌ڵكو به‌ چالاكیه‌كانمان ئێمه‌ ده‌بینه‌ وه‌ڵام‘ له‌ هه‌موو گفتوگۆ و قسه‌كاندا ئه‌و ویسته‌ هه‌بوو.

سه‌رهه‌ڵدان فه‌رماندی یه‌كینه‌بوو. له‌ به‌ڕێوه‌بردندا به‌ بڕیاره‌وه‌ گۆرانی ‌به‌رخۆدانی سه‌رده‌م‘ی وه‌ك ‌به‌رخۆدانی شاخه‌ سور‘ ده‌چڕی و وره‌ی به‌ هه‌موو هه‌ڤاڵانی ده‌به‌خشی. به‌ راستیش ویست و پێداگری هه‌موویان گه‌وره‌ بوو. له‌ كاتی هه‌موو كار و ئه‌ركێكدا هه‌موو گه‌ریلاكان ده‌یانگوت ‌ ئه‌م شاخه‌ بۆ داگیركه‌ران ده‌بێته‌ گۆڕستان‘.

به‌ر له‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاخی سوله‌یمان

گه‌ریلاكان له‌ زستاندا شاخی سوله‌یمانیان جێهێشتبوو. بۆ ئه‌وه‌ی له‌ به‌هاردا سه‌رله‌نوێ بچونایه‌یه‌وه‌ بۆ شاخه‌كه‌، زۆرێك له‌ گه‌ریلاكان ئاگاشیان لێنه‌بوو. له‌ به‌هاردا ئارمانج و باز بۆ ئه‌وێ ئه‌ركدار كرابوون، به‌ڵام ئه‌و رۆژه‌ی ده‌بوایه‌ بچونایه‌ شاخی سوله‌یمان هێرشی داگیركه‌ر ده‌ستیپێكردبوو. سه‌رباری ئه‌وه‌ش رۆژی دواتر چوون بۆ شاخه‌كه‌. له‌وێ هه‌ر له‌ دانانی مینه‌كانیشه‌وه‌ زۆر ئاماده‌كاری كرابوون. به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ شاخه‌سور ئامێری سابۆتاژ نه‌بوون، له‌ ناوچه‌ی ستونێوه‌ ته‌قه‌مه‌نیان هێنا. سه‌ره‌تا ته‌قه‌مه‌نیه‌كانیان دابه‌ شاخی سوله‌یمان له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌وی كه‌م بوو و ئه‌و شوێنه‌ سه‌نگه‌رێكی گرنگ بوو. به‌رزترین شاخی ئه‌یاله‌ته‌كه‌ بوو كه‌ به‌سه‌ر باسیا و ستونێ ده‌ڕوانی. ده‌زانرا كه‌ ئه‌گه‌ر دوژمن هێرشی باسیا بكه‌ن ده‌ستبه‌جێ ده‌چنه‌ ئه‌وێ. تونێله‌كانی شاخی سوله‌یمان زۆر گه‌وره‌ر نه‌بوون، ته‌نیا سێ ده‌رگایان هه‌بوو. تونێل له‌ لوتكه‌كان دروستكرابوون و بنكه‌كه‌یان هه‌ر له‌ خۆیانه‌وه‌ هه‌ڵده‌وه‌شان. شاخێكی ستراتیژی بوو، به‌ڵام به‌ هۆی دۆخی تونێله‌كانه‌وه‌ جێهێشتنی باشتر بوو. له‌ شاخی سوله‌یمان هێنده‌ی به‌شی یه‌كینه‌یه‌ك بكات تا پایز خۆراك هه‌ڵگیرابوو. بۆ ئه‌وه‌ی له‌ شاخه‌ سور كێشه‌ی پێداویستیه‌كان هه‌بوو بڕیاردرابوو كه‌ هه‌موو خۆراك، ئامێری ته‌كنیكی و جبه‌خانه‌ بكشێننه‌وه‌ بۆ شاخه‌سور. هه‌ر جاره‌ و گروپێك ده‌چوون و ئامێره‌كانیان له‌وێوه‌ ده‌هێنا. له‌و كاته‌دا یه‌كێك له‌ كێشه‌ گه‌وره‌كان پیل بوو. تونێله‌كانی شاخه‌سور زۆر درێژبوون. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لایت و چرای ده‌ستی كه‌سی لێنه‌بوو، به‌ر دیواره‌كان ده‌كه‌وتن و به‌و جۆره‌ به‌ڕێدا ده‌ڕۆیشتن. گه‌ریلا له‌ تونێله‌ تاریكه‌كاندا رووبه‌ڕووی زۆر دژواری ببوونه‌وه‌، هه‌موان بریندارده‌بوون و به‌و جۆره‌ ده‌هاتن و ده‌چوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش نه‌یانده‌توانی به‌ خێرایی له‌ تونێله‌كه‌دا بجوڵێنه‌وه‌. به‌ پێی پلانه‌كه‌ ده‌بوایه‌ خۆراك و پیل له‌ شاخی سوله‌یمانه‌وه‌ بهێنن. خۆی له‌و كاته‌یدا له‌ مام ره‌شۆ هێرش ئه‌نجام درا، كه‌مپی شه‌هید شۆڕش ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیرابوو، نه‌یانده‌توانی له‌وێوه‌ پێداویستییه‌كان بهێنن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بوایه‌ له‌ شاخی سوله‌یمانه‌وه‌ بیانبه‌ن. هه‌موو شه‌وێك دوو كه‌س خۆراك و پێداویستیان ده‌هێنا بۆ شاخه‌ سور. به‌ دوو رۆژ به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كان بۆتان، ئوزگور و باز ده‌بوایه‌ بچوونایه‌ بۆ شاخی سوله‌یمان پیل و كه‌ره‌سته‌ی دیكه‌ بهێنن.

هێرش كرایه‌ سه‌ر شاخی سوله‌یمان

له‌ ١٤ ی حوزه‌یراندا باری خۆیان پێچابوه‌وه‌ و له‌ كاتی ده‌رچووندا له‌ كاتژمێر ٢٠:٠٠ هێرشه‌كه‌ ده‌ستیپێكردبوو. دوژمن سه‌ره‌تا به‌ موشه‌ك و تانك له‌ شاخه‌ سور و سوله‌یمانی دا. دواتر فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان سێ جار له‌ شاخی سوله‌یمان و جارێكیش له‌ شاخه‌سوریان دا. دواتر هه‌لیكۆپته‌ره‌كان هه‌ڵسان و له‌ نزیك شاخی سوله‌یمان و سه‌ر شاخه‌كه‌، له‌ سه‌ر ئه‌و گۆڕه‌پانه‌ درێژه‌ نزیكه‌ی ٢٠ جار سه‌ربازیان دابه‌زاند. هه‌لیكۆپته‌ره‌كان هێرشی زۆریان نه‌كرد، به‌ڵام زۆر سوڕانه‌وه‌. گه‌ریلاكانیش له‌ كامێراوه‌ له‌ هێرشه‌كه‌یان ده‌ڕوانی. دوژمن وایده‌زانی شاخی سوله‌یمان چۆڵه‌، هه‌ركه‌ هاته‌ ناو گۆڕه‌پانه‌كه‌وه‌ چووه‌ به‌رده‌م تونێله‌كان. ده‌ژمن ده‌یویست ته‌قه‌مه‌نی له‌ به‌ر ده‌رگاكان دابنێت. گه‌ریلاكان ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی پێشتر چاندبوویانن به‌ دوژمنیاندا ته‌قاندنه‌وه‌. كاتێك دوژمن گه‌یشته‌ سه‌ر ته‌قه‌مه‌نیه‌كان كاتژمێر ٠٥:٠٠ ی سه‌رله‌به‌یانی بوو. كاتێك هاتنه‌ سه‌ر ته‌قه‌مه‌نیه‌كان، ته‌قه‌مه‌نی یه‌كه‌م ته‌قیه‌وه‌. له‌وێ سێ سه‌رباز مردن و له‌ هه‌ڵدێره‌كانه‌وه‌ كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌. له‌ شاخه‌ سور به‌ دووربین له‌ ته‌قه‌مه‌نی و كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانیان ده‌ڕوانی. گه‌ریلاكان رۆژێك بۆ دوو رۆژ له‌وێ مانه‌وه‌. سه‌نگه‌ری ئه‌وێ بچوك بوو، بۆ شه‌ری درێژخایه‌ن نه‌ده‌گونجا. ده‌رگایه‌كی ئاشكرا نه‌بوو، هێشتا دوژمن ئه‌وه‌ی نه‌دۆزیبوه‌وه‌. گه‌ریلاكان نارنجۆكیان هه‌ڵدا و تا ماوه‌یه‌ك شه‌ڕیان كرد. گه‌ریلاكانی شاخه‌ سور له‌ ده‌ره‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌ده‌برد و جوڵه‌ی دوژمنیان راده‌گه‌یاند. دواجار بڕیاردرا كه‌ پێویسته‌ سه‌نگه‌ره‌كه‌ جێبهێڵرێت. بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ریلاكان له‌و شوێنه‌ یه‌ك به‌دوای ه‌ك بێنه‌ ده‌ره‌وه‌، دۆشكا به‌كارهێنرا و گه‌ریلاكان ویستیان سه‌رنجی دوژمن بۆ لای شاخه‌ سور رابكێشین. بۆتان هیچ كات ده‌سته‌وه‌ستان نه‌ده‌ما و هه‌موو كات چاره‌سه‌رێكی بۆ هه‌ڤاڵانی ده‌وروپشتی ده‌دۆزیه‌وه‌. به‌راستی زۆر ئافرێنه‌ر و داهێنه‌ر بوو. نه‌یانده‌گوت ‌ئێمه‌ سێ كه‌سین، بۆ ئێمه‌ چیمان پێده‌كرێت‘. سێ كه‌س به‌رامبه‌ر به‌ سه‌دان داگیركه‌ر سه‌نگه‌رێكیان ده‌پاراست و داگیركه‌رانیان ده‌كوشت. گه‌ریلاكان له‌ ناوه‌وه‌ له‌ دوژمنیان ده‌دا و له‌ ده‌ره‌وه‌ش ته‌قه‌منیان به‌ دوژمندا ده‌ته‌قانده‌وه‌ و كاریگه‌ی زۆریان خستبووه‌ سه‌ر دوژمن.

قایل بوون به‌ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌و شوێنه‌

گه‌ریلاكان له‌ كاتژمێر ٢١:٠٠ دا دوایین ته‌قه‌مه‌نیان به‌ دوژمندا ته‌قانده‌وه‌. ته‌قه‌مه‌نیه‌كانی دیكه‌ له‌ لای شاخه‌سوره‌وه‌ نه‌ده‌بینرا. تائێواره‌ خۆڕاگریان كرد و له‌ رێگه‌ی بێته‌لی گه‌وره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بێنه‌ ده‌ره‌وه‌ پێداگری كرا. هه‌ر سێ گه‌ریلاكه‌ له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی خۆیان پێداگربوون و ده‌یانگوت كه‌ شاخه‌كه‌ چۆڵ ناكه‌ن. له‌ رێگه‌ی بێته‌لیشه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بێنه‌ ده‌ره‌وه‌ فه‌رمانیان پێده‌درا و ده‌وترا هێزی پشتیوان ره‌وانه‌ ده‌كرێت. رۆژی دواتر به‌ شه‌و له‌ كاتژمێر ٢٠:٠٠ دا قایل بوون كه‌ بێنه‌ ده‌ره‌وه‌. خۆی له‌ خۆیدا دوژمن ده‌رگای چارچێلای نه‌دۆزیبوه‌وه‌. سه‌ره‌تا باز هاتبووه‌ ده‌ره‌وه‌، سه‌ربه‌ره‌وژێر رۆیشتبوو و دواتر ئۆزگور و بۆتانیش هاتبوونه‌ ده‌ره‌وه‌. كاتێك كه‌ هه‌ڤاڵان هاتبوونه‌ ده‌ره‌وه‌، كه‌سێك كه‌ بۆیان رووننه‌ببوه‌وه‌ كه‌ سه‌ربازه‌ یان جاش ئه‌وانی بینیبوو. ئۆزگور به‌ بۆتانی وتبوو ‌هه‌ڤاڵ سه‌ربازه‌كان ئێمه‌یان بینی‌و بۆتانیش ده‌ڵێت ‌خێراكه‌ وه‌ره‌ خواره‌وه‌‌. به‌ ئه‌گه‌رێكی زۆر جاشه‌ و به‌ هۆی ترسه‌وه‌ بێده‌نگ بووه‌. به‌و جۆره‌ به‌ره‌و خواره‌وه‌ رۆیشتن.

سه‌ره‌تا گوندی هه‌ركی و دواتریش شاخه‌سور

دوای ئه‌وه‌ی هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ رێگه‌یه‌كی دژوار له‌به‌رده‌میاندابوو. ئاسان نه‌بوو كه‌ له‌ گه‌مارۆی دوژمندا بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ ناوه‌ڕاستی هاویندا به‌و تونیایه‌تیه‌ ئه‌و هه‌موو رێگایه‌ بپێون. بێته‌لیان پێبوو و په‌یوه‌ندیان به‌ شاخه‌سوره‌وه‌ كرد. وتیان ئاخۆ له‌ شاخه‌كه‌ سه‌ربازن هه‌ن یان نا، وه‌ڵامی ‌به‌ڵێ لێیه‌تی‌یان وه‌رگرته‌وه‌. ٤٠٠ مه‌تر له‌ دووژمنه‌وه‌ نزیكبوون، به‌ڵام دوژمن نایانبینێت. ده‌نگی سه‌رباز و سه‌گه‌كان دێت بێ ئه‌وه‌ی دوژمن بیانبینێت ئه‌وان له‌و شوێنه‌ ده‌ڕۆن. دواتر ده‌چنه‌ لای گوندی هه‌ركی. له‌ ١٧ی حوزه‌یراندا به‌ شه‌و و به‌ سه‌لامه‌تی خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه‌ شاخه‌سور. كاتێك كه‌ ده‌گه‌نه‌ شاخه‌سور ، له‌وێ دڵخۆشیه‌كی زۆر دێته‌ ئاراوه‌. له‌ناو ئه‌شكه‌وتی بچوكی شاخی سوله‌یمان و له‌ ناو گازی كیمیایی و گه‌مارۆی دوژمندا هاتبوونه‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌ ته‌ندروستی خۆیان گه‌یاندبوه‌وه‌ شوێتی خۆیان، واتای ئه‌وه‌ زۆر جیاواز بوو. له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژدا له‌و شتانه‌ی ئه‌وێ ئه‌زمونی گه‌وره‌یان وه‌رگرتبوو، له‌ شێوازی دوژمن تێگه‌یشتبوو. بۆتان له‌و قۆناغه‌دا ده‌یوت‌ پێویسته‌ ئێمه‌ خۆمان بگه‌یه‌نینه‌ شاخه‌ سور، پێداویستی هه‌ڤاڵان به‌ ئێمه‌یه‌، پێویسته‌ ئێمه‌ پیلیان بۆ ببه‌ین‌ بۆتان به‌ر گاز كه‌وتبوو، برینداربوو به‌ڵام له‌ ئیراده‌ی مرۆڤه‌كانه‌وه‌ هێزێكی گه‌وره‌ی وه‌رده‌گرت. ئۆزگوریش ده‌یگوت، "من پێشتر به‌ هیچ جۆرێك له‌ واتای دروستكردنی ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌ تێنه‌ده‌گه‌یشتم، به‌ڵام دوای سوله‌یمان من تێگه‌یشتم". ئیتر بۆ دروستكردنی سه‌نگه‌ره‌كان ئه‌و بۆخۆی پێداگری ده‌كرد. به‌ هاتنه‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌زمون و ژماره‌ زیاتر بوون له‌ ده‌روازه‌كان رێوشوێنی زیاتر وه‌رگیران. ئیتر ئاماده‌بوون و چاوه‌ڕێی هاتنی دوژمن بوون.

ژ. ت/ هـ . ب