پەرستگایەکی بەرخودان: شاخە سوور – ٥

لە ١٠ گەریلای تونێلەکانی شەڕ لە شاخە سوور ٣ گەریلایان رزگاریان بوو. ئێمە دەزانیین، کە بە تێروتەسەلی باسی ئەوانمان نەکردووە. ئەوەش ئازارمان دەدات. باری ئێمە ئیدی قورستر بووە. ئەرکی ئێمەیە، کە باسیان بکەین و بیانگێرینەوە.

سوپای تورک تاوەکو ٣ی ئەیلول بە چڕی و ڕێکوپێکی درێژەی بە هێرشەکانی دا. شێواز و ڕێبازی بەدەر لە مرۆڤایەتی نەما، کە تاقیی نەکاتەوە. لە کاتی شەڕ دا بۆن نەما بۆن نەکرێت، دوکەڵ نەما نەبینرێت، تەقەمەنی و چەک نەما، کە دەنگیان نەبیسترێت. ئەو تونێلە بە هەیبەت و شکۆمەندانەی زاگرۆس، کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بە رەنجی سەدان گەریلا دروستکران، وەک قەڵایەکی بوونە بەڵا بەسەر دوژمنەوە، بوونە پرستگەیەکیش بۆ گەریلا. هێزەکانی دەوڵەتی تورک زیاتر لە دو مانگ لە بەرامبەر ٩ گەریلا دا دەستەوەستان و بێچارە بوو. چی دەبوو با ببوایە، سەرکەوتن بۆ گەریلا دەبوو. لە شەهادەتی باشدا ئەوە راگەیاندرا بوو، لە بەرەنگارەکان مزگین داڵاهۆ، ئارمانج سمکۆ و تێکۆشین دەڤریم باسی بەرخودانی ٨٠ ڕۆژەی شاخە سووریان کرد. بەشی پێنجەم بەمشێوەیەیە:

هێرشێکی جیاواز لە هێرشەکانی تر

ئەو رۆژە مەزەندە دەکرا، کە سوپای تورک دەتوانێت هەندێک شت بکات، یان کیمیایی بە کار دەهێنێت. لەو رووەوە هەموان هۆشیارکرانەوە. ٦ لە قاتی سەرەوە و سێیش لە قاتی خوارەوە. دوای نانخواردنی ئێوارە و لە دەوروبەر کاتژمێر ١٨:٠٠ دا لەرانەوەیەکی گەورە ڕوویدا، کە نەزانرا ئەو لەرینەوەیە چۆن و بەچی روویدا. ئەوانەشی لە خوارەوە بوون زۆر هەستیان پێکرد. سەرنجڕاکێش ئەوە بوو، کە دەنگی هیچ تەقینەوەیەک نەبیستراو، بەڵام بەجارێک هەموی لەرایەوە. لەبەر ئەوەی دەنگی تەقینەوە نەبوو، بە یەکتریان وات، 'کەواتە بومەلەرزە روویداوە' دوای ئەوە دوکەڵێکی سپی هاتە ناو تەواوی ڕێڕەوەکەوە. بۆنێکی بۆگەنی لێدەهات؛ مرۆڤ بۆی تەحەمول نەدەکرا، بۆنێکی وەک بۆنی هێلکەی گەنیوی لێدەهات. بە شێوەی ئاسایی و کاتێک لە قاتی ناوەڕاست تەقینەوەیان ئەنجام دەدا دوکەڵ، یان بۆنی تەقینەوەکە هەرگیز نەدەچوویە قاتەکانی خوارەوە، چونکا زۆر لە یەکترەوە دووربوون، بەڵام ئەمجارە دوکەڵ هات هەتا خوارەوە. لەبەر ئەوە ئەو تێگەیشتنە دروست بوو، کە ئەم هێرشە جیاواز بوو و لە هێرشەکانی تر نەدەچوو. 

لە سەرەوە وەڵام نەبوو

ئارمانج و تێکۆشین دەموچاوی خۆیان داپۆشی و ڕۆیشتن تاوەکو دەرگا گشتییەکە کۆنترۆڵ بکەن. ئارمانج هێشتا ٥ بۆ ٦ مەتر نەرۆیشتبوو کەوت و تێکۆشینیش بە هەمان شێوە و لە دوای کەمێکی تر لە ڕۆیشتن بەرەو پێشەوە کەوت. وەک ئەوەی بخنکێت هەناسەدان لە تێکۆشین دا نەما، ڕەنگی بە تەواوەتی شین و ڕەش هەڵگەڕا. نەیتوانی هەناسە بدات، وەک ئەوەی هەناسەی لێبڕابێت. مزگین چەند زلەیکی لێدا و هەوڵی دا بە هەناسەی دەستکرد هەناسەی بە بەردا بێنێتەوە. دوای ئەوەی کەمێک دۆخی باشتر بوو، شیرێک کە لە دژی ژەهراویبوون دروستکرابوو، بۆی هێنا. تێکۆشین زمانی خۆی گەیستبوو و نەیدەتوانی بیخواتەوە. کاتێک هەندێک هاتەوە سەرخۆ، مزگین بردی بۆ ژوورەکە. ئەو بۆ خۆی رشایەوە. مەزەندە دەکرا، کە ئارمانج شەهید بووە.  مزگین لە دەورووبەری کاتژمێر ٢١:٠٠دا ڕۆیشت بۆ لای ئارمانج، ڕەنگی ئاسایی بوو، بەڵام لەسەر هۆشی خۆی نەبوو. هەستی بەوە کرد، کە دەژی. بیری نەدەکەوتەوە، کە چی رویداوە. مزگین ئەویشی هێنا بۆ ژوورەکە. لەسەر هۆشی خۆی ڕۆیشتبوو، پێڵاوەکانی تاکەوتاک کردبووە قاچی. پرسیاری سەیری دەکرد، یەک پرسیاری لەسەر یەک دەیانجار دووبارە دەکردەوە. لە ڕێگەی بێتەلەوە بانگ لەوانەی سەرەوە کرا، بەڵام کەس وەڵامی نەدایەوە. تێکۆشین جار جار لەسەر هۆش دەچوو، بەڵام ڕێگا نەدرا، کە بخەوێت. ئارمانج لە دەورووبەر کاتژمێر ٢١:٠٠ دا رۆیشتە سەرەوە، لەبەر ئەوە نەگەڕایەوە مزگین بە دوایدا ڕۆیشت. لەمپەرەکانی بەردەم دەرگای چارچەلا، کە تەقەمەنیی تیادا چێنرابوو، تاوەکو بەردەم  ژوورەکەمان پەڕیبوون. ئەوە لە کاتێکدا بوو ١٥٠ مەتر لە یەک دوور بوون. لە قاتەکانی ناوەڕاست، قورسترین پێداویستی و کەرەستە بۆ لەمپەرەکان دانرابوون، بەڵام ئەوانیش سەروبن ببوون. دیار بوو گوشارو قورساییەکی زۆریان بەرکەوتوە. مەودای نێوان چێشتخانە و دەرگاکە ٢٠٠ مەتر دەبوو، کەلوپەلەکانی ناو چێشتخانەکە بە هۆی ئەو گوشارەوە بەو ئەندازەیە، کە لە دەرگاکە فڕێ بدرێنە دەرەوە، هەڵدرابوون. 

  سەرهەڵدان و بۆتان لە تەنیشت یەکدا کەوتبوون

کاتێک هەندێک لە تونێلەکەدا بەرەو پێش ڕۆیشت، سەرەتا تەرمی سەرهەڵدان بینرا. سەرهەڵدان و بۆتان لە ڕێڕەوی شوێنی جبەخانەکەدا لە تەنیشت یەکتردا شەهید ببوون. بۆتان لەسەر پشت کەوتبوو، جەستەی سوور ببووە و چاوەکانی کراوە بوون. کاتێک لە چێشتخانەکە تێپەڕی لە شوێنێکی نزیک ژوورەکەدا تەرمی زنارین بینرا. بە تایبەتی قوڕگی زۆر سوور ببووە. ڕۆیشت بۆ ژوورەکە، لەوێش ئارگەش، دەلال و ئوزگور شەهید ببوون. دەستیان لەسەر قوڕگیان بوو و چاویان کراوە بوو. قاچیان بەرەو دەرەوە پێچەوانە ببووە. ماسکێکی گاز لە دەستی ئارگەش دا بوو، فریا نەکەوتبوو لەسەر دەموچاوی خۆیی ببەستێت. شێوە و دۆخی هەر سێکیان وەک یەک بوو. دیار بوو لە ژێر کاریگەریی گازدا و لە ماوەیەکی کەمدا خنکاون و شەهید بوون. دوای ئەوە تەرمەکان بینەران، ئەو هەستانەی هەستیان پێکرا، ڕق و توڕەییەک کە دروستبوو، زۆر گەورە بوو، کە قسە و گێڕانەوە بەشی باسکردن و گێڕانەوەی ناکات. 

مزگین وتی، ئیدی نابێت لە ئەشکەوتەکەدا بمێننەوە

ئارمانج لەسەر هۆشی خۆی رۆیشتبوو، زۆر هەستیار ببوو. لەسەر تەرمەکان دەگریا. ئەویان هێنایە خوارەوە. بارودۆخی تێکۆشین و ئارمانج باش نەبوو. ئەوان هیچیان بیر نەدەکەوتەوە. ئارمانج سەرباری ئەوەى تەرمەکانی بینیبوو هەر پێنج خولەک جارێک دەیپرسی لە کوێن. مزگین وتی، بەمجۆرە نابێت لە ئەشکەوتەکەدا بمێنینەوە. دروسترین بڕیار بوو هەر وەک ئەوەی مزگین وتبووی، بەڵام دوای شەهادەتەکان و کەشی ئەو ساتە ڕێگریی لە بڕیارێکی ئاوەزمەندانە دەکرد. ئەوە قورس بوو، کە قایل ببیت بڕۆیتە دەرەوە و ئەشکەوتەکە بەجێبهێڵیت. لە دەوروبەری کاتژمێر ٢٣:٠٠ دا بەهۆی تەرمەکانەوە چوونە خوارەوە. کاتژمێر ٠٣:٠٠ بوو، بەڵام هێشتا دوودڵی هەبوو. ئارمانج هەندێکجار دەیگوت، بەڵێ، هەندێکجاریش دەیوت، 'هەڤاڵان شەهید بوون چۆن شەهیدەکان بەجبێهێڵین و بڕۆین، نابێت ئێمە دەستبەرداری ئەشکەوتەکە بین و چۆڵی بکەین'. هەر یەک لەو شتانە، کە دەیوت، سەدان جار دووبارەی دەکردەوە. کاتێک زانرا، کە ناچار دەبێت بڕۆنە دەرەوە، لە کۆتایی کۆتایدا بە هەوڵێکی زۆر قەناعەتی کرد. هەرچەندە بڕیارێکی قورس بوو، بەڵام لە پێناو ئەوەی، کە چی روویداوە و ئەوانە بگێڕدرینەوە لە تونێلەکان هاتنە دەرەوە.

ئەگەر پێان بزانیایە بۆمباکانی خۆی دەتەقاندەوە

مزگین و ئارمانج دووبارە و جارێکیتر چوونەوە سەرەوە. هەر خۆی خواردەمەنی نەبوو، نان نەبوو. هەندێک شەکر و راشی، بێتەلەکان، کۆدە نهێنییەکان (شفرەکان)، بەڵگەنامەکانی رێکخستن و دوربینی حەراری ئامادە کران. رووناکیی مانگ هەبوو، دەبوایە زوو بڕۆینە دەرەوە. بەهۆی کاریگەری گازی کیمیاییەوە لەسەر خۆیان نەبوون و زۆر بە قورسی دەجوڵانەوە. ئارمانج لە نیوەی ڕێگادا لەسەر هۆشی خۆی رۆیشتبوو، مزگین لە ڕێگاکە هاتە دەرەوە. هەموو کەسێک بۆمبی لە گیرفانی خۆی هەبوو و ئەگەر هێرشکرایە سەریان تەقینەوە کاتێک مزگین سەرەتا چووە دەرەوە. بۆمبا لە گیرفانی هەر یەکێکماندا هەبوو، ئەگەر بهاتنایەتە سەریان  دەیان تەقاندنەوە. کاتێک زگین لە دەرگاکە رۆیشتە دەرەوە، تێکۆشین و ئارمانج لەبەردەم دەرگاکەدا کەوتنە موناقشە، بەڕاستیش هەر دوکیان هۆشیان لەسەر خۆیان نەبوو. کاتێک خۆیان بەردایە خوارەوە بەردی ژێر پێیان خزابوو و بەهۆی دەنگی تلۆربوونەوەى بەردەکانەوە هێزەکانی دەوڵەتی تورک هەستیان پێکردن و تەقەیان لێکردن و چەندین مەتر لەسەر تاشە بەردەکان کەوتنە خوارەوە و جانتاکانیان و چەکەکانیشیان کەوتنە خوارەوە. له هەردوو لاوە گولـله بەر ئارمانج کەوت. برینەکەى ئامانجمان پێچا، خوێنێکی زۆری لێ ڕۆیشتبوو. نزیکەى ٤٠ خولەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چاودێری و درۆن بە سەرمانەوە سوڕانەوە. سوپای تورک هەمیشە داوای خۆبەدەستەوەدانی لێمان دەکرد. دواتر درۆنەکان و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە چاودێرییەکان ڕۆیشتن، کەمێک بێدەنگی دروستبوو. ئێمە  چووینە ناو ناوچە دارستانییەکان و رێککەوتین. پاش هەفتەیەک لە دامێنی گۆڕەپانی ستونێ دا گەیشتن بە گەریلاکان.

وەک فەرماندەیەکی یەژاستار شەهید بوو

٥ گەریلای ژن بەشداری بەرخۆدانی شاخە سوور بوون. لێرەش ژنان ڕەنگی سەرەکی بوون، کە بەڕێوەچوونی جەنگ و ژیانیان یەکلایی دەکردەوە. لە مامڕەشۆ و ئاریس فاریس و لە هەموو ناوچەکانی تر بەم شێوەیە بوو. لە شاخە سوور، زنارین، ئۆزگور و دەلال تا کۆتایی لە بەرزترین ئاست دا بە رۆڵ و ئەرکی خۆیان هەستان. هەلومەرجەکە هەر چییەک و هەر چۆن بوون، بە دڵنیاییەوە بەرگری و بەرەنگارییان کرد.

زنارین فەرماندەی تیمەکە بوو، چونکە ماوەیەکی زۆر لەگەڵ کادرە کۆنەکاندا مابوویەوە، لە رووی رێکخستنییەوە بە قووڵ بوو. لە ناو شەڕدا نەمابوویەوە، لە ساڵی ٢٠١٨دا و کاتێک لە ئاڤاشین مابوویەوە ئەزموونی وەرگرتبوو. سەرباری ئەوەى زنارین کۆنیش بوو، بەڵام ئەوەى نەدەشاردەوە، کە ئەزموون نییە و هەمیشە دەیوت، دەبێت خۆی بکاتە خاوەن ئەزموون. ئەو هەمیشە لەو رووەوە زۆر خاکی بوو. چی بوایە و هەرشتێک ڕووی بدایە، چەند ئەزمونیشی هەبوایە، بەڵام بۆ فێر بوون کراوە بوو. لەبەر ئەوەش کاتێک کەسێک دەچوو بۆ چالاکی، ئەویش لەگەڵی دەچوو. دەیویست لە بواری جەنگ و سەربازیدا زۆر خۆی قووڵ بکاتەوە و گەشە بکات. هەڵوێستی ڕێکخستنیی، دڵسۆزی و دیالۆگی لەگەڵ هەڤاڵان هەمیشە سەرچاوەی هێز و ورە بوو. دەوترا: "ئەگەر هەڤاڵ زنارینمان  لەگەڵ بێت، هەرگیز دابڕان لە هاوڕێیەتیدا روونادات". زۆر لە دڵەوە بوو و ئاسوودە و لە هەمان کاتدا ڕێکخستنکراو بوو.

هەڵوێستی لە دژی بانگەوازەکان و داوای دوژمن بۆ خۆبەدەستەوەدان زۆر ڕوون بوو. هەر کە ئەوان بانگیان دەکرد، ئەویش بە فیشەک وەڵامی دەدایەوە. تەنها بۆ یەک ڕۆژیش بێ ئومێد نەبوو. دەیوت: "ئەگەر شتێکم لێهات با بڵێن، وەک فەرماندەیەکی یەژاستار بەرخودانی کرد و شەهید بوو". ئاگاداری گرنگی و سەنگی پرۆسەکە و قۆناغەکە و متمانەی ڕێکخستنیش بە خۆی هەبوو. بە جدیەتێکی زۆرەوە لە جەنگیش و لە ژیانیش نزیک دەبوویەوە، ژیانی بە پێوەر بۆ ئەو پێوەرێک بوو، کە نەدەبوو سازشی لەسەر بکرێت. بەڵێ، وەک ئەو وتی، ئەوە بوو، وەک فەرماندەیەکی پێشەنگی یەژاستار شەهید بوو و ناوی خۆی لەسەر ئەو بەرخۆدانە تۆمار کرد.

ئاگاداری چاوەڕوانییەکانی ڕێکخستن بوو

ئۆزگور ساڵی ٢٠١٥ بەشداری ریزەکانی گەریلا بوو. لە بەرەنگاربوونەوەی هێرشی سەر حەفتانینیشدا ئامادە ببوو.  دوای پەروەردە و راهێنانی بۆمب دانان و سابوتاژ، هات بۆ ناوچەی ئاڤاشین. بەشداری لە شەڕی سەر شاخی سڵێمانیشدا کردبو. ئۆزگور لە ناوچەکە و لە تونێلەکانی شەڕدا خاوەن ئەزموون و لێهاتووی بوو. هی کردار و فیداکاری بوو. ئەگەر مرۆڤ لە گۆڕەپانەکەش دا بووایە، لە ناو  تونێلەکانیشدا بوایە، هەمیشە پشتقایم بە ئۆزگور دەبوو و لەگەڵی دەچووە شەڕەوە و بەشداریی شەڕی دەکرد. هیچ کەسێکی لە نیوەی رێدا بەجێنەدەهێشت و لەسەر ئەو شەڕە هەمیشە خاوەنی قسە و بۆچوون بوو. بەفەرمی بەرپرس نەبوو، بەڵام ئاگاداری چاوەڕوانییەکانی ڕێکخستن بوو. لە حەفتانین و لە شەڕ لەو ناوچەیەدا ڕۆڵی سەرەکیی گێڕابوو. بەڕاستی ئەو زۆر بە وردی سەرنجی لەسەر شەڕ بوو و راوەستەى لەسەر ئەو کارە دەکرد. ئەو چالاکیی سابوتاژ و تەقاندنەوەى ئەنجام دەدا، بەڵام لە پرۆسە و قۆناغی  بەرخوداندا خۆی لە هیچ کارێک لانەدەدا و چیی بکەوتایەتە سەر شان ئەنجامی دەدا.

ئەو هەرگیز لە شەڕی دژ بە دوژمن نەترسابوو. شەرت و مەرجەکان بێزاری نەدەکرد و لە ڕووی ئایدیۆلۆژییەوە شارەزایی هەبوو. لەبارەی شەهیدانەوە بابەتی دەنووسی، بەتایبەتی پەیوەندییەکەی لەگەڵ شەهیدانی حەفتانین زۆر بەهێز بوو. بەم دواییانە لە تەقینەوەیەکدا بە سەختی برینداربوو و بەشێکی زۆری دەموچاوی سووتا. وەک ئەوەی هەموو ساتێک بە برینەکەیەوە جوانتر دەبێت، خۆی سەرلەنوێ دەئافراندەوە. وەک چۆن مرۆڤ خۆی لە خۆڵەمێشی خۆی بنیاد دەنێت، ئاوا بوو... ئۆزگور لە رووی جەستەیی، فیکری و ڕۆحییەوە لەو ئازارانە تێدەگەیشت، کە دەچێژران. مانای پێدەبەخشین و بەو شێوەیە زیاتر ببووە خاوەنی مەعنەوێت و موراڵ و ورە و هێشتاش بە جوانییەوە بەشداریی لە شەڕدا دەکرد. ئەو هەرگیز لە جەنگ دانەبڕا. ئۆزگور هەمیشە بە کامێراکەى وێنەی هاوڕێکانی دەگرت و دەیوت: "ئەمانە هەموویان مێژوون، دەبێت وێنەی ئەم ساتانە بگەیەنمە رێکخستن". لەو وێنانەدا بوو بە یەکێک لە جوانترین ڕوخسارە جوانە ناکۆتاکان...

دەلال بچووکترینی شاخە سوور بوو

دەلال لە ناو هەموویاندا نوێترین کەس بوو، کە بەشداریی ریزەکانی گەریلای کردبوو و گەنجترین و بچووکترینی ناویان بوو. ئەو خەڵکی شاری قامیشلۆ بوو و ساڵی ٢٠١٩ بەشدار بوو. دوای پەروەردەی شەڕڤانی نوێ هات بۆ باسیا. دەلال لە ناو هێزەکانی باسیادا بە تێگەیشتنەکەی و فیداکاری و خاکی بوونەکەى دەناسرا. ئەم سێ شتە لە کەسایەتیی ئەودا دیار و بەرچا بوون. هەرچەندە ئەو زۆر گەنج بوو، بەڵام کاتێک مرۆڤ سەیری کارەکانی دەکرد، هەندێکجار شەرمی دەکرد. شاخە سوور شوێنێکی نزیک لە دوژمن بوو، بۆیە دەیویست لەوێ ببێت بە کەسێکی خاوەن ئەزموون. دەلال سەختی و قورسییەکانی سەر خۆی، ناکۆکییەکانی خۆی لەگەڵ هەڤاڵەکانی باس دەکرد و هاوبەشیی پێدەکردن. کەسێکی لێهاتوو و بەهرەدار بوو.

سەرەڕای بێ ئەزموونییەکەی هەندێک جار هەموومان بە هەڵوێستەکانی رێکخستنی و تێگەیشتنەکانی هەموومانی سەرسام دەکرد. ئەو ئەو تایبەتمەندیانەی لە بنەماڵەکەی وەرگرتبووە. لەناو ڕێکخستن دا زوو تێدەگەیشت و گەشەی دەکرد. کاتیک گاڵتەیان لەگەڵ یەکتر دەکرد و پێیان دەگوت، 'کاتێک تۆ لێرە رۆیشتیت، رێکخستن تۆ دەکات بە فەرماندەی یەکەیەک" ئەویش دەیوت، 'پێویست ناکات ببم بە فەرماندە، من جەنگاوەرێکی حیزبیم". هەموو داواکانی دوژمنی بۆ خۆبەدەستەوەدان بە گولـلە وەڵام دەدایەوە. لەو تەمەنە گەنجییەدا بە ڕۆحی ئاپۆیی شەڕی کرد و قارەمانانە شەهید بوو.

ئەرگەش وتی، "ئێمە داستان دەنووسینەوە"

ئەرگەش دوای مانەوەی لە ناوچە جیاوازەکان هاتە ئاڤاشین. ئەو زۆر نزیکی رۆحی و تێگەیشتنی ژنان بوو، کێشە و گرفتەکانی باس دەکرد و هاوبەشیی لەگەڵ هەڤاڵەکانیدا پێدەکردن. لە ئاڤاشین بۆ ماوەیەک لە یەکەی گەڕۆکی خۆسەردا لە دروستکردنی سەنگەرەکاندا  لەگەڵ هەڤاڵانی ژن دا مابوویەوە. ئەو نرخێکی زۆری بە ژنان دەدا. دەیوت: "بە دڵنیاییەوە دەبێت لەم سەنگەری شەهید تێکۆشین دا  سەربازەکان بمرن" ئەو هەمیشە سوور بوو لەسەر ئەوە بڕواتە دەرەوە و گورزیان لێ بدات. بۆ یەکەم جار کەوتبووە ناو هەلومەر و دۆخێکی ئەوەندە قورسەوە، بەڵام بە خێرایی فێر دەبوو و گەشەی دەکرد. ئەرگەش بە مانەوەی زۆر لە شاخەکاندا رانەهاتبوو، چونکە خۆی بە یەکەی گەڕۆک لە ناوچەکە دا راهێنابوو، بەڵام سەرباری ئەوەش وتی: 'من هەرگیز دەستبەرداری ئەم شاخە نابم، ئێمە لێرە داستان و ئەفسانە دەخوڵقێنین'. دڵی زۆر پاک بوو، هەرگیز خراپە لە مێشکیدا نەبوو. ئەو دەیزانی گوێ بگرێت و بەخێرایی تێبگات.

سێ گەریلا توانیان لە شاخە سوور بڕنە دەرەوە

سێ کەس توانیان لە تونێلەکانی شەڕی شاخە سوور بچنە دەرەوە. ئەم گێڕانەوە و لیدوانانە، کە لە پێنج بەش دا ئامادەکرابوون لە وتەکانی ئەوانەوە وەرگیراوە. ئێمە بە وتنە هاوبەشەکانیان کۆتایی پێ دەهێنین: "ئێمە هەموو ئازار و جوانیمان لەگەڵ ئەو هەڤاڵانەماندا  بینی و لەگەڵیان ژیاین، ئێمە لە هەموو کارێکدا، لە هەموو سەختی و زەحمەتییەکدا پشتگیریی یەکترمان کرد، هیوامان بۆ یەکتر بووینە هیوا و ئومێد. ئێمە دەزانین، بە تەواوی و تێرو تەسەلی باسی ئەوانمان نەکردووە. ئەمە ئەو شتەیە، کە ئازارمان دەدات. ئێمە دەزانین ئیدی بارەکەمان قورسە. ئەرکی ئێمەیە باسی ئەوان بکەین و بیانگێڕینەوە... بۆ ئێمە دەرفەتێکی زۆر باش بوو، کە بەشدارییمان لەو  بەرخۆدانەدا کرد و لەگەڵ ئەو هەڤاڵانەدا ژیاین. ئەوەش شتیکێ زۆر جیاواز بوو، کە لەگەڵ فیداکارترین ڕۆڵە تێکۆشەرەکان و دروێشەکانی کوردستان دا لە یەک سەنگەردا شەڕمان کرد و لە ناو ئەو هەلومەرجەدا پێکەوە ماوینەوە. گەورەترین داواکاریی هەڤاڵان ئەوەبوو، کە هەموان بزانن لە چ هەلومەرجێک دا بەرخودان و بەرەنگاریاین کردووە و دوژمن چۆن هێرشی ئەنجامداوە. ئەوە وەسیەتی ئەوان بوو. ئێمە هەمیشە ئاڵاکەیان بە بەرزی رادەگرین. ئێمە هەمیشە بەهاکانیان زیاد و گەورە دەکەین. ئێمە بەو ڕۆحی  بەرخۆدانەوە دەژین و بە دڵنیاییەوە سەردەکەون!.

کۆتایی

ژ.ت