پۆستەری رێبەری گەلی کورد لە نەورۆزی ئامەد بەرزکرانەوە

لە نەورۆزی ئامەددا گەنجان پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان بەرز کردەوە و بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' لە گۆڕەپانەکە رێپێوانیان ئەنجامدا.

لە نەورۆزی ئامەددا، ژمارەیەکی زۆر پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەرزکرانەوە. لەگەڵ پۆستەرەکانی ئۆجالان، ئاڵانی پەکەکە بەرزکرانەوە و دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ' وترانەوە.

گەنجان بۆ ماوەیەک بە پۆستەرەکانی ئۆجالان لە گۆڕەپانەکە رێپێوانیان ئەنجامدا. جەماوەر بە چەپڵە و هەلهەلەلێدان پشتگیریان لە گەنجان کرد.

ف.ق