پژاک: پەکەکە نمونەی تێکۆشانی ئازادیە

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) بە بۆنەی ٤٣مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە هەموو کاتێک سەرەتایە بۆ ئازادی گەلی کورد و گەلانی ژێردەستە.

پژاک بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ساڵیادی پارتەکەی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان، خانەوادەی شەهیدان، گەلی کورد و هەموو ئازادیخوازان بە تایبەتی ژنان، گەنجان و ڕۆشنبیر و ئازادیخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران پیرۆز کرد.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"تێکۆشانی گەلی کورد لە سایەی فیداکاری تەڤگەری گەلەکەمان بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ گەیشتووەتە لوتکە. پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ٤٣ ساڵ فیداکاری لە پێشکەوتنی ئەم تێکۆشانە جیهانیەدا کرد و دەکەوێتە ساڵی ٤٤. ساڵیادی دامەزراندنی پەەکەکە هەموو کاتێک سەرەتایە بۆ ئازادی هەموو گەلی کورد و گەلانی ژێردەستە.

دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و تێکۆشانی بێوێنە و فیداکاری ڕێبەر ئاپۆ نیو سەدەی تێپەڕ کرد. دامەزراندنی پەکەکە لە سایەی هەڵوێستی رێبەر ئاپۆ دەستیپێکرد و لە چوار پارچەی کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست قۆناخێکی نوێی بەدوای خۆیدا هێنا. تێکۆشانی ٤٣ ساڵە، جوانترین رێگە، بە واتە و بەشەرەفی بۆ گەلی کورد کردەوە و بووە رۆناکیەک کە رێگەیی بەرخۆددانی گەکەمانی ڕۆناک کردەوە. هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە کۆتایی بە سەردەمی کۆیلایەتی گەلی کورد و ژێردەستەکان هێنا و بە فیداکاری دەیان هەزار شەهید سەردەم تێکۆشانی ئازادیخوازی و دیموکراتی دەستیپێکرد. کەسایەتی کوردی ژێردەستە بووە کەسایەتیەکی ئازاد و تێکۆشەر و سیستم و رژێمی زاڵم و زۆردار و فاشیست بەرەو لەناو چوون دەچێت.

دەرکەوتنی پەکەکە پیشانیدا کە گەلی کورد بە شێوەیەکی زۆر ژیرانە دەتوانێت لە رێگەی ئازادی و دیموکراسیدا ببێتە پێشەنگێکی گەورە لە جیهاندا. لە سایەی رێگە ڕۆناکەکەی ڕێبەر ئاپۆ قۆناغی لەناوبردنی گەلی کورد لەلایەن فاشیزمەوە کۆتایی هات. گەر ئەمڕۆ لە چوار پارچەی کوردستان گەلەکەمان بۆ ئازادی لە قۆناغی ژیانەوەدایە، ئەوە لە سایەی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ و فیداکاری بێکەموکورتی ڕێبەرمانە.

'پەکەکە مۆدێکی تێکۆشانی ئازادیە'

پەکەکە مۆدێکی تێکۆشانی ئازادیە. ئەمڕۆ ڕاستی پەکەکە و شەهیدە بە نرخەکانی لەلایەن گەلەکەمان، کۆمەڵگا ژێردەستەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئازادیخخواز و رۆشنبیرانی جیهانەوە بە باشی تێدەگەیەنرێت و مۆری کۆتایی لە دامەزراندنی جیهانێکی نوێ دەدات. هەموو ئازادیخواز و دیموکراتەکانی جیهان دەزانن کە لە قۆڵایی مێژووی پەکەکەدا هەنگاوی ئازادی دوور و درێژ هەیە. گەلانی ژێردەستە بوونەتە خاوەنی پێشەنگی راستەقینە. گەلی کورد ئەمڕۆ لە سایەی ئەو تێکۆشانە لە نوێبوونەوە و بریارداری سەرمەدا بووەتە خاوەن هێز و لە ئاستی جیهاندا بووەتە خاوەن قسەی بێ جێگرەوە. تێکۆشانی گەلەکەمان ئەمڕۆ تەنها لە سەردەمی ئەمڕۆندا نییە، بەڵکو  تێکۆشانێکی مێژووی لەدژی هەموو زوڵم و زۆرداریە کە لە مێژوودا لەسەر گەلان ئەنجامدراوە. ئاستەنگی و زەحمەتیەکان لە بەرانبەر پێشکەوتنی گەلەکەمان و گەلانی ژێردەستە هەڵگرت و بە بەهێزی ڕێگەی ئازادی کردووەتەوە.

پەکەکە هێڵی ئازادی ژن و ستراتیژی بۆ ئازادی کۆمەڵگا و ڕێگای پاراستنی ژینگە بۆ گەلی کورد و بزاڤە ئازادیخوازەکانی نیشان داوە و ڕێگەی بۆ ڕێگایەکی سەختی کردووەتەوە. سەلماندی کە بە بێ ئازادی ژنان یەکێک لە ئازادییەکانی خەڵک و کۆمەڵگاکانی جیهان بەدەست ناهێنرێت و هیچ سیستمێکی فاشیستی لەناوناچێت. ژنانی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان خۆڕاگرییەکی بێوێنەیان نیشاندا و زیاتر ڕژێمی فاشیست و پیاوسالارییان لاواز کرد. بە نرخێکی زۆرەوە ژنان توانیان داخوازیی بەهێزتر لە ئەوروپا و جیهان پەرە پێبدەن و ژنان بهێننە مەیدانی جەنگەوە.

چونکە ڕێبەر ئاپۆ، گەلی کورد و ژنان و کۆمەڵگا و ئیکۆلۆژیای خستۆتە سەر ڕێگای ڕاست. بۆ ئازادی لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەمڕۆ ڕووبەڕووی توندترین و دڕندانەترین سیاسەتی ئەشکەنجە و گۆشەگیری دەبێتەوە. ئاشکرایە کە ئازادی گەلەکەمان و ژنان و رێبەر ئاپۆ لە نزیکەوە گرێدراوی یەکتریە و لە ٤٤مین ساڵی خەباتی گەلدا ئاشکرایە کە هەمان ڕێگا دەگیرێتە بەر.

سەرکەوتنەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە بەرخۆدانی ئیمراڵی گەیشتە لوتکەی ٤٣مین ساڵیادی تێکۆشان و گەورەترین پشتیوانی بۆ هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا بووە. لە ئەنجامی ئەو بەرخۆدانەدا ساڵی ڕابردوو وەک جاران زنجیرە پیلانگێڕانی دوژمن لە دژی گەلەکەمان تێکشکێنران. ئەمڕۆ بە هێزی بەرخۆدانی رێبەر ئاپۆ گەورەترین بەرخۆدانی گەریلا لە چیاکانی چوار پارچەی کوردستان ئەنجامدرا و بوونەتە هیوای پێشکەوتنەکانی داهاتوو. ئەو جەنگە کیمیاییەی ئێستا لەلایەن تورکیاوە دەسەپێنرێت شکستی هێناوە و نەیتوانیەوە بچووکترین شکست بە تەڤگەری ئازادی کورد بهێنێت.

ئەمساڵ هێزە چەپەکان و ئازادیخوازانی جیهان و ئەکادیمیست و ڕۆشنبیران و فەیلەسووفەکان لە هەموو کیشوەرەکان و ژنان و لاوان و کرێکارانی جیهانی شەڕی گەل و گەریلاکانمانیان بە ڕەوا لەقەڵەمدا و بە تایبەتی پشتگیریان لە تێکۆشانی ڕێبەرایەتی کرد.

٤٣مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە ڕێبەر ئاپۆ، لە خانەوادەی شەهیدان، لە گەلی وڵاتپارێزمان و هەموو شەهیدانی ئازادی پیرۆز دەکەین، داوا لە هەموو گەنجان و ژنان و ڕۆشنبیران و ئازادیخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکەین، پشتگیری لە هەنگاوی کاتی ئازادیە" و "نا بۆ لەسێدارەدان و بەڵێ بۆ دیموکراسی" کاتی ئازادییە و گەلەکەمان لە ئازادی نزیکە" بکەن.

ف.ق