ریمی پاگانی: پێویستە تورکیا لە باشوری کوردستان بچێتە دەرەوە

ریمی پاگانی سەرۆک شارەوانی پێشووی جنێڤ کە ئەویش ئەندامی شاندی ئاشتیە و لە هەولێرە، نارەزایی پیشانی سیاسەتی دەوڵەتی تورکیدا و داوای کرد کە تورکیا لە باشوری کوردستان بچێتە دەرەوە.

ریمی پاگانی باسی ئەوەی کرد کە ئەو لەنێو 'چەپە رادیکاڵەکاندا' جێی خۆی دەگرێت. پاگانی ١٣ ساڵ لەنێو بەڕێوەبەری شاری جنێڤدا جێی خۆی گرت و لە ساڵەکانی ٢٠٠٩، ٢٠١٢ و ٢٠١٧دا وەک سەرۆک شارەوانی جنێف کاری کرد.

پاگانی باسی ئەوەشی کرد کە ١٠ ساڵە پەیوەندیەکانی لەگەڵ کورد بەرەوپێشەوە چووە و وتی، "من ئەمڕۆ هاتم بۆ ئێرە، لەبەرئەوەی لەبەرانبەر ئەردۆغان بێدەنگیەکی گەورە هەیە. ئەوە بە واتای ئەوە دێت کە دەیانەوێت ئەم سیاسەتە لە هەموو جێگەیەک بڵاو ببێتەوە. ئەمە شەڕێکی مافدار نییە. لە یاسا نێودەوڵەتیەکاندا هیچ بیانویەکی بۆ نییە. لە کەناراوەکانی دەریای سپی دەیەوێت ئەو شتە بکات. بۆ ئەوەی بە کوردەکان بڵێم، 'پێکەوە دانیشتین و گفتوگۆ بکەن' هاتم بۆ ئێرە."

پاگانی لەبارەی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک وتی، "بەرلەوەی هەموو شتێک دەتوانم ئەمە بڵێم، من لەدژی یاسا زۆردارەکانم. لایەنگری یاسام. بەپێی یاساش پێویستە ئەردۆغان بەپێی سنوری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بجووڵێتەوە. بۆ ئەوەی لە نێو کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا قبوڵ بکرێت، پێویستە بکشێتەوە."

پاگانی باسی لەوەکرد کە سەرەنجراکێشە ناتۆ و ئەوروپا لە بەرانبەر ئەم دۆخە هیچ شتێک ناکەن و بێدەنگن.

ف.ق