سانجار: گۆمانتان نەبێت ئەم دەسەڵاتە تێکدەشکێنین

میدحاد سانجار هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە لە نەورۆزی ئامەددا رایگەیاند، ئەوان دەسەڵات تێکدەشکێنن و وتی، " گۆمانتان نەبێت، ئەم دەسەڵاتە تێکدەشکێنین. ئەم سیستمە دەگۆڕین."

ئاهەنگی فیناڵی نەورۆز، لە دەیان شاری باکوری کوردستان و بە تایبەتی لە ئامەد بەڕێوەچوو.

لە پارکی نەورۆزی ئامەد کە بەسەدان هەزار کەس بەشداریان تێیدا کرد، گەل تووڕەیی خۆی لەدژی گۆشەگیری ئیمڕالی و سیاسەتی فشارکردن پیشاندا.

لە ئاهەنگەکەدا میدحاد سانجار هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) قسەی کرد و رایگەیاند، لە کاتێکدا کە بومەلەرزە روویداوە، پێشوازی لە نەورۆز دەکەن و وتی، " ئازاریمان گەورەیە، تووڕەییشمان گەورەیە. ئەم تووڕەییە بۆ تێکۆشان  دەگۆڕین، دەگۆڕین بۆ ئیرادەی ژیانێکی نوێ. دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بەرپرسیاری ئەم کارەساتەن. ئەم دەسەڵات بە سیاسەتی تاڵان، بە ئابوری رانت، وڵاتی بەرەو لەناوچوون برد. هێزی وێرانی، خوێنڕشتن، تاڵان و کارەساتە.

نەورۆز ژیانی نوێیە

ئەم دەسەڵاتە سەرچاوەکانی وەڵاتی بۆ دەستبەسەرداگرتن، بەرژەوەندیپارێزی و شەڕ گۆڕیوە. وێرانی و کارەسات بەرهەم کەم عەقڵەیە. ئێمە ئاشتی لەدژی شەڕ، ژیانی دژی مردن دەپارێزین. لە ساڵی ٢٠١٣دا بە ملیۆنان کەس لە گۆڕەپانەکان بە هێزی ئاشتی و چارەسەری دیموکراسیان بیست. نەورۆز ژیانێکی نوێیە. سەرلەنوێ وشیاری ژیانە. نەورۆز بەرخۆدانە، ژیانەوەیە، ئاشتیە. ئێمە بەم شێوەیە بەڵێنمان داوە. ژیانی نوێ بنیات نەنێین. ئاشتیەکی گەورە بنیات دەنێین.

بۆ چارەسەری و ئاشتی پێویستە گۆشەگیری هەڵبگیرێت

سیاسەتی شەڕ، لە هەمان کاتدا لەگەڵ خۆیدا سەپێندراوێکی دیکەی هێنا. سیاسەتی شەڕ و گۆشەگیری لەگەڵ یەکدی پێشدەکەون. لە ساڵی ٢٠١٥دا لەگەڵ کۆتاییهاتن بە پرۆسەی چارەسەری دەسەڵات، دەستی بە شەڕ کرد لەم وڵاتەدا و گۆشەگیری لە ئیمڕالی جێبەجێ کرد. پێویستە باش ببینین. سیاسەتی شەڕ و گۆشەگیری بە هەمان واتە دێت. گۆشەگیری، سمبوڵی قوڵکردنەوەی سیاسەتی شەڕە. بۆیەش ئێمە دەڵێین: پێویستە بۆ چارەسەری دیموکراتی و ئاشتی گۆشەگیری کۆتایی بێێت. پێویستە گۆشەگیری لە ئیمڕالی بە تەئکیدی لەناوببرێت. ئێمە هەموو مان بۆ ئاشتی و چارەسەری دیموکراتی ئیرادەی خۆمان پیشان دەدەین.

دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە پێکەوە دەگۆڕین

سڵاو لە نەورۆز دەکەین، سیاسەتی شەڕ رەت دەکەینەوە. بۆ تاڵان دەڵێین نا. دەمانەوێت وڵاتێکی نوێ، ژیانێکی نوێ بنیات بنێین. بۆیەش سڵاو لە نەورۆز دەکەین و بە دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە دەڵێین، ئێوە دەڕۆن. پێکەوە تێکیان دەشکێنین.

ف.ق