ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە گەڤەر پیرۆز کرا

یادی ٢٧ی تشرینی دووەم ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە چەند گەڕەکی گەڤەر لەلایەن گەنجانەوە پیرۆزکرا.

لەناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ بە بۆنەی ٤٤ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە گەڕەکەکانی ئۆرمان، قشڵە و جومهوریەت پیرۆزباییسازکرا.

لەیەک کاتدا لە هەر سێ گەڕەکەکە فیشەکی هەوایی تەقێنران، دروشمەکانی "بژی پەکەکە"، "بژی بەرخودانی هەپەگە" و "گەریلا دەڕوا بەڕێدا زەوی دەلەرێتەوە"یان وتەوە.

دوای پیرۆزباییەکە ژمارەیەکی زۆر پۆلیس رژانە ناو گەڕەکەکانەوە.

هـ . ب